بابه‌ت: له‌یلا فروهه‌ر كۆنسێرتێك له هه‌ولێر ساز ده‌كات
[size=16]بڕیاره له ڕۆژانی سه‌ره‌تای نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا، ژنه هونه‌رمه‌ندی دهنگخۆشو ناوداری ئێرانی (له‌یلا فروهه‌ر) به هاورێیه‌تی هونه‌رمه‌ند (سه‌دا ئیبی) بگاته هه‌رێمی كوردستان و، ڕۆژی 27ی ئه‌م مانگه له هه‌ولێر كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك بۆ لایه‌نگرانی ده‌نگی ڕێكبخات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی له‌یلا فروهه‌ر بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده له میانه‌ی كۆنسێرته‌كه‌یدا له هه‌ولێر، تازه‌ترین به‌رهه‌می گۆرانی خۆی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان ده‌كات، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت جگه له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌دان كه‌س له ناوچه جیاجیاكانی ئێرانه‌وه بێن و ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كه بن. [/size]
ژيانه‌وه
ئێستاكه تۆ، له من ونى منيش له تۆ،دورو وونم!
پێوانه‌ى رێگاى نێوانمان چه‌ند بستێكه ،
نه خۆزگه‌م ده‌ستى پێده گات نه‌ده‌نگم ده‌گاته لات!