بابه‌ت: قوتابییه‌كی حه‌وت ساڵان سه‌ره قه‌ڵه‌م جافێكی قوتدا و گیانی له‌ده‌ستدا
به‌پێی هه‌واڵێك كه له رۆژنامه‌ی (ئه‌لسه‌باح)ی تونسی بڵاوكراوه‌ته‌وه له قوتابخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی (سه‌یدی ئه‌بو زێد) له ناوه‌ڕاستی وڵاتی تونس، قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵان له كاتێكدا له‌ناو پۆل یاری به سه‌ره قه‌ڵه‌م جافه‌كه‌ی ده‌كرد، له‌پڕ قوتابییه‌كه سه‌ره قه‌ڵه‌م جافه‌كه‌ی له‌ده‌م چووه ژووره‌وه و بێویستی خۆی قوتی دا. هه‌رچه‌نده به‌په‌له ده‌سته‌ی كارگێڕی و مامۆستایان قوتابییه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام له‌ڕێگه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا