1

بابه‌ت: بچووكترین ئه‌ندامی رێكخراوێكی ژیره‌ ئاست به‌رزه‌كان منداڵێكی سێ ساڵه‌یه‌

http://www.peyamner.com/filesbank/news/fullsize/180210084938.jpg

منداڵێكی به‌ریتانیایی توانی ببێته‌ بچوكترین ئه‌ندام له‌ رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ به‌رزترین ئاستی ژیریدان.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه‌، (ولیام پۆته‌ر)ی سێ ساڵه‌ توانیویه‌تی ببێته‌ بچوكترین ئه‌ندام له‌ رێكخراوی (مه‌نسا)ی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ به‌رزترین ئاستی ژیریدان.
له‌مباره‌یه‌وه‌ (داڤید پۆته‌ر) و (لین گۆڵدسترۆ) باوك و دایكی ولیام بۆ رۆژنامه‌كه‌ روونیانكردۆته‌وه‌، كوڕه‌كه‌یان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ژیریدا توانیویه‌تی 140 خاڵ به‌ ده‌ست بێنێت.
لینی دایكی منداڵه‌كه‌ وتویه‌تی: " ولیام پێش ته‌مه‌نی 2 ساڵی ده‌یتوانی تا ژماره‌ 20 بنوسێ و بڵێته‌وه‌، دواتر له‌ دوای ته‌مه‌نی دوو ساڵان ده‌یتوانی زۆر به‌ باشی پیته‌كان بناسێ، هه‌روه‌ها توانایه‌كی باشی هه‌بوو بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ره‌نگ و شێوه‌كان له‌ یه‌كتری.
هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، دایكی ولیام ئاماژه‌یداوه‌، كاتێك (ولیام)ـم له‌ ره‌ورِه‌وه‌ی منداڵان داده‌نا و به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕۆیشتین، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل و تابلۆی سه‌ر شه‌قامه‌كانی ده‌خوێنده‌وه‌، ئێستاش كاتێك به‌ ئۆتۆمبێل ده‌چین بۆ شوێنێك، نه‌خشه‌ی رێگاكه‌ به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌گرێت و ئاراسته‌ی رێگاكانمان پێ ده‌ڵێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌بیری بچێته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، رێكخراوی (مه‌نسا) له‌ 30 ئه‌ندام پێكهاتووه‌ و ماوه‌ی 10 ساڵه‌ كار ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاستی ژیرییان له‌ به‌رزترینه‌، پێشووتریش دوو منداڵی دوو ساڵان توانی بوویان ببنه‌ ئه‌ندام له‌م رێكخراوه‌