بابه‌ت: ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هاورێی مرۆڤن له 150 كه‌س زیاتر تێ ناپه‌رێت
ئه‌نجامى توێژێنهوهكان پێشانى داوه هیچ مرۆڤ ناتوانێت زیاتر 150 كه‌س هاورێی هه‌بێت.
به پێى توێژینه‌وه‌كانى زانكۆى ئاكسفۆرد ، هه‌ر مرۆڤێك ته‌نیا ئه‌گه‌ر له روى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه زۆر تێكه‌ڵاویی هه‌بێت دیسان هه‌ر كه‌م وكورتى هه‌یه له بوارى پاراستنى په‌یوندى دوستانهى خۆى وهاورێیهكانى ، بۆیه هێچ كه‌سێك َناتوانێت زیاتر له 150 دۆست وهاورێی هه‌بێت.
رابین دان بار مامۆستا له زانكۆى ئاكسفۆرد له بریتانیا ووتى: به سه‌رنج دان بۆ ئه‌وه‌ى كه دانانى په‌یوندى له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تر كارى ئالۆزى هزرییه و مێشكى مرۆڤیش هه‌موو جۆره تواناییه‌كى نیه ، بۆیه پاراستنى دۆست و هاورێى كارێكى ئاڵۆز وسه‌خته.