بابه‌ت: سـودهكانی چـا خواردنه‌وه
[size=16]سـودهكانی چـا خواردنه‌وه
هه‌رچه‌نده سه‌دان ساڵه ده‌ڵێن «چا سودی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی»، به‌ڵام ته‌نها له‌م ساڵانه‌ی دواییدا لایه‌نی پزیشكی چا لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی زۆری له‌سه‌ر ئه‌نجامدراو دروستی سووده‌كانی سه‌لمێنرا.
سودی ته‌ندروستی چا به‌زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕێكی زۆر (فلاڤۆنۆید)ه‌كانی (Flavonoids) تــیـایه كــه دژه ئــۆكسـانی ڕوه‌كین. چای سه‌وز باشترین سه‌رچاوه‌ی خۆراكی گروپی (كاتیچین)ه‌كانه (Catechins)و له‌تاقیگه‌دا سه‌لمێنراوه كه كاتیچینهكان دژه ئۆكسانێكی به‌هێزترن له‌ڤیتامین Cو ڤیتامین Eو ڕێگرن لهبرینداربونو زیانهێنانی خانه‌كان‌و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی تری جهنگاندنی دژه نه‌خۆشیان هه‌یه. لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وزو كه‌م بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی پێست، مه‌مك، سی، كۆڵۆن، سورێنچكو هه‌روه‌ها میزه‌ڵان.
سودی تری خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وزو چای ڕه‌ش به‌به‌رده‌وامی ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی ئۆكساندنی LDL (كۆلیسترۆڵی خراپ)و زیادبوونی LDH (كۆلیسترۆڵی باش)و فرمانی خۆێنبهرهكان باشتر ده‌كات. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی چینی ده‌ری خستووه كه چا 46% - 65% مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه له‌چا خۆره‌كاندا ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی چا ناخۆن.
بــهكـــورتــی:
1. خواردنه‌وه‌ی یــه‌ك كوپ چا چه‌ند جــارێـكی كه‌م له‌ڕۆژێكدا ده‌بێته هۆی مژینی دژه ئۆكسانهكانو پێكهاته به‌كه‌ڵكه‌كانی تری ڕووه‌ك. له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی چای سه‌وز ده‌خۆنه‌وه بڕی عاده‌تی سێ كوپ چایه له‌ڕۆژێكدا.
2. بهــێڵه بــا (چـــا) كه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی 3 -5 خولهك نــوقم ببێت تا هـه‌موو كاتیچینهكانی لێدێته ده‌ره‌وه.
3. باشـــترین ڕێگـــا تا كاتیچین و فلاڤۆنۆیدهكانی ناو چامان ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وه‌یه به‌تازه‌یی كاتێك كه (چا)كه ده‌م ده‌كێشێت بیخۆینه‌وه.
4. له‌به‌رئه‌وه‌ی چا ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م مژینی ئاسن له‌میوه‌و ســهوزهوه باش وایه لیمۆ یان شیری له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكه‌ین یاخود چا له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا بخۆینه‌وه.
موعجیزه‌ی چای سه‌وز
پـهندێــكی پێشینانی چینی ده‌ڵێت (باشــتر وایـه سـێ ڕۆژ لـهخـواردن بـێ بـه‌ش بكرێیت تا یه‌ك ڕۆژ له‌چا).
به‌كورتی ئه‌مانه چه‌ند حاڵه‌تێكی كه‌من كه خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز زۆر به‌سوده بۆیان:
1.شێرپه‌نجه وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك، پێست، مه‌مك، كۆڵۆن‌و میزه‌ڵان.. هتد
2.جومگه هه‌وكردنی ڕۆماتۆیدی (ڕۆماتۆید ئهرپرایتس).
3.به‌رزی ئاستی كۆلیسترۆل.
4.نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی دڵ‌و بۆریه‌كانی خوێن.
5.میكرۆبه هه‌وكردن (Infection).
6.كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای به‌رگری له‌ش.
نهێنی چای سه‌وز له‌چیدایه:
نـهێنـی چــای سه‌وز له‌و ڕاستیه‌دایه كه دهوڵهمهنــده بـهكاتیچین پۆلیـفینۆڵ به‌تایبه‌تی ئیپیگـالۆ كاتیچیــن گــهلــهیـت ( EGCG ) كه دژه ئۆكســانێكی بههێــزهو ڕێگـری ده‌كات لـهگهشه كردنی خانه شێرپهنجهییهكانو ئه‌م خانانه ده‌كوژێت بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌خانه تهندروستدارهكان بگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها سودی كاریگه‌ری هـه‌یه له‌سه‌ر هێنانه خواره‌وه‌ی ئاسـتی كۆلیسترۆلی خراپ (LDL)و ناهێڵێت كــڵۆ خــوێن لـهبۆریهكانی خــوێندا دروست ببێت له‌به‌رئه‌وه‌یه پـیـاوه ژاپـۆنیهكان ڕێژه‌ی نه‌خۆشـی دڵیان زۆر نزمه ئه‌گه‌ر چی 75%یشیان جگه‌ره‌كێشن.
ســــودی تـــر:
كاتێك چای سه‌وز له‌گه‌ڵ كافائیندا به‌كارده‌هێنرێت ئه‌وا له‌ش ووزه‌ی زیاتر ده‌سوتێنێت‌و ده‌بێته هۆی كــهمبـوونـهوهی كـێــش هه‌روه‌ها لهداوهشینی ددان ده‌مان پارێزێو ئه‌و به‌كتریایه‌ش ده‌كوژێت كه ده‌بێته هۆی به‌ڵغی ڕه‌قی ددان.
زیانی چای سه‌وز:
تـه‌نـیا كاریگه‌ریی لاوه‌كی زیانبه‌خشی چای سـه‌وز خهوزڕاندنه چونكه كافائینی تیایه هه‌رچه‌نده كه چای سه‌وز كافائینی كه‌متره له‌قاوه.
ئاوێنه‌کان[/size]