1

بابه‌ت: پیرۆزه‌

پیرۆزه‌

هه‌والی تۆیان بۆ هانیم
ئه‌مرۆ که‌ بوکی
به‌ قه‌له‌می رۆحم
چاویان بۆ رشتوی
به‌ کفنی عیشقم
تارایان بۆ دروی!!

چۆن شه‌رم نه‌یگرتی.
که‌ زاوا من نه‌بوم
که‌ تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش
له‌ نێو دلت بوم
دواتر
له‌ کام دورگه‌ی حه‌زت
لێت ونبوم

عه‌شق لای تۆ
ماله‌ باجێنه‌ی سه‌رده‌می منالیت
بوو
عه‌شق لای تۆ
دارێکی وشک و بێ چل و
گول بوو
ئێستا زانیم درۆ بون
ئه‌و فرمێسکانه‌ی
بۆ منت رشتبوو

تۆعیشقت سه‌ربری و
ئاگرت له‌ ناخمدا کرده‌وه‌
به‌ لێوێکی تر
ماچه‌کانمت له‌ لێوت سریه‌وه‌
به‌ باوه‌شێکی نامۆ
ئامێزی خۆت گه‌رم کرده‌وه‌

چێ به‌ دلم بلێم.
که‌ سالانێک پرد بوو بۆ تۆ
تۆش فریوت دا به‌ گریه‌و سوێندی درۆ
ده‌ ئیتر بارگه‌و
بوخچه‌ی بوکێنیت
لێک بنێو برۆ

برۆ ئیتر
تازه‌ تۆ بوکێکی یه‌ک شه‌وه‌ی
گه‌ردنت ئازا نه‌ بێ
ژیانت پر بێ
له‌ وه‌ی !!
تازه‌ تۆ
زه‌لیل ودیلی
ده‌ست پێنوس و هۆنراوه‌ی


هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خیام

پێت ناڵێم دڵم چونکه‌ دڵم ماڵی خه‌مه‌
پێت ناڵێم گوڵم چونکه‌ گوڵ ماوه‌ی که‌مه‌
پێت ناڵێم چاوم چونکه‌ چاوم بۆ تۆ که‌مه‌
پێت ئه‌ڵێم ئه‌و که‌سه‌ی له‌ دنیادا وێنه‌ت که‌مه‌