1

بابه‌ت: 10 نامه‌ی خۆشه‌ویستی

سه‌دساڵ له‌پاش مه‌رگى من
گه‌رهه‌لكه‌نى قه‌برى من
نوسراوه‌ له‌سه‌ر دلى من
خۆشم ئه‌وێى گولى من

*رۆژئاوا جوانه‌ نه‌ك غوربه‌ت
هاورێيه‌تى جوانه‌ نه‌ك به‌خيانه‌ت
بولبول جوانه‌ نه‌ك له‌ قه‌فه‌س
عه‌شق جوانه‌ نه‌ك به‌هه‌وه‌س
هاورێيه‌تى تۆم ئه‌وێ و به‌س

*تۆ ئه‌و گوڵه‌ى كه‌له‌ باغچه‌ى دڵم دا به فرمێسك ئاودراوى
تۆ ئه‌و خۆره‌ى كه‌له‌ ئاسمانى زه‌وى ئاوا نابى
تۆ ئه‌و مانگه‌ى كه‌له‌شه‌وانى ته‌نيايى من تاريك نابى

*خۆشه‌ويستيت دارێكه‌ له‌ناو دڵمدا رواوه‌
له‌سه‌ر گه‌ڵاى ئه‌و داره‌ ناوى تۆى لێنوسراوه‌
هه‌ر گه‌ڵايى بوه‌رى دڵم بۆى ژان ده‌كات
ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌م گشتى بۆى هاوارده‌كات
هه‌موو رۆژ ئاوى ده‌ده‌م
به‌دڵ خزمه‌تى ده‌كه‌م
گه‌لێك زۆرم خۆشده‌وێ
چونكه‌ سه‌بوريم پێ دێ

* خودایه‌ دوو که‌س ئاشنا مه‌کــــــــه‌
ئه‌گه‌ر ئاشناشت کرد له‌یه‌کیان مه‌که‌

*به‌هار به‌بێ گوڵ جوانى زۆر كه‌مه‌
بولبوليش بێ گوڵ دڵى پر خه‌مه‌
هاورێى وه‌ك تۆ له‌ دنيا كه‌مه‌
ديدارت بۆ من خۆشترين ده‌مه‌

*نه‌ ئاسمانم ئه‌ستێره‌ت بۆ بنێرم
نه‌ هه‌ورم بارانت بۆ ببارێنم
نه‌ده‌ريامه‌ مه‌رجانه‌ت بۆ بنێرم
هاورێتم چاوو دڵم هه‌يه‌ بۆت ده‌ردێنم

*كه‌ده‌ركه‌و‌تى له‌ده‌رگا رۆژ له‌ ئاسمان راوه‌ستا
په‌رى هاتن بۆ سه‌يرت ده‌ريا له‌ عه‌شقت وه‌ستا

*چاوجوان له‌داخت به‌ركم ره‌شده‌كه‌م
هه‌رچى شێخ هه‌بێت هانا بۆى ئه‌به‌م
نوشته‌ به‌ نوشته‌ له‌ دڵى تۆى ئه‌كه‌م
تاكو دڵى تۆى پى رازى ئه‌كه‌م

بگره‌ یادگاری ئه‌ی هاوڕێی جوانم
نه‌وه‌ک پێت بگات جوابی نه‌مانم 
دونیا سه‌فه‌ره‌ و مرۆڤیش میوان
ئه‌مڕۆ خۆشیه‌ و سبه‌یش گریان

kurdzhin

پێت ناڵێم دڵم چونکه‌ دڵم ماڵی خه‌مه‌
پێت ناڵێم گوڵم چونکه‌ گوڵ ماوه‌ی که‌مه‌
پێت ناڵێم چاوم چونکه‌ چاوم بۆ تۆ که‌مه‌
پێت ئه‌ڵێم ئه‌و که‌سه‌ی له‌ دنیادا وێنه‌ت که‌مه‌