بابه‌ت: به‌ڕاستی سه‌یره: كفته به گۆشتی مه‌یمون
به‌ڕاستی سه‌یره: كفته به گۆشتی مه‌یمون
دوورگه- له وڵاتی ئه‌ندۆنوسیا هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته دوو چێشتلێنه‌ریان ده‌ستگیركرد كه كفتهیان به گۆشتی مه‌یمون دروستده‌كرد و ده‌رخواردی میوانانیان ده‌دا. ئه‌م دوو چێشتلێنه‌ره دوای ده‌ستگیركردنیان دانی به‌وه‌دانا كه تا ئێستا به سه‌دان مه‌یمونیان كوشتووه و گۆشته‌كه‌یان ده‌رخواردی میوانانی ئه‌و چێشتخانه‌یه داوه كه كاریان تێدا كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریكردن و پارێزگاری كردن له ئاژه‌ڵان له وڵاتی ئه‌ندۆنوسیا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و دوو چێشتلێنه‌ره تۆماركردووه و داوایان كردووه كه دادگا سزای یاساییبان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، چونكه تا ئێستا سه‌دان مه‌یمونیان كوشتووه
دوورگه