1

بابه‌ت: هه‌ڵمه‌تی ‌داكۆكی‌ كردن له‌ پێغه‌مبه‌ران به‌ها باڵاكانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان

ه‌ڵێ‌ بۆ ئازادی‌.. به‌ڵێ‌ بۆ ڕێز گرتن له‌ پێغه‌مبه‌ران و پیرۆزیه‌كان و به‌هاباڵاكان ..
نا بۆ تۆقاندن .. نا بۆ سوكایه‌تی‌ كردن به‌ پیرۆزیه‌كانی‌ خه‌لكی‌ كوردستان ..
هه‌موو ئازادیه‌كان , به‌بێ‌ جیاوازی‌ و دابه‌شكردن, به‌شێكن له‌ پێویستیه‌كانی‌ ژیانی‌ مرۆڤ و هه‌میشه‌ و هه‌رده‌م نه‌بوه‌ و نابێت له‌ پاڵ ئازادیدا سنوره‌كان بشكێنرێن و به‌وبیانوه‌وه‌ هه‌موو به‌هاو پیرۆزیه‌كان ژێر پێ بخرێن .
ئه‌و نوسین و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌ ژماره‌ (6) ی‌ گۆڤاری‌ (وێران ) دا بلاَو كراونه‌ته‌وه‌ و تیایدا بێ گوێدانه‌ هه‌ست و نه‌ستی‌ هاولاَتیانی‌ كوردستان به‌ موسڵمان و مه‌سیحیه‌وه‌ سوكایه‌تی‌ كراوه‌ به‌ پێگه‌ی‌ پیرۆزی‌ پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی‌ (سه‌لامی‌ خوایان له‌سه‌ر ) و له‌ هه‌مان كاتدا ده‌رگا ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ تێكدانی‌ ڕه‌وشته‌ بالاَكانی‌ گه‌له‌كه‌مان..
دواتریش ژماره‌یه‌ك له‌ نوسه‌ر و رۆشنبیران به‌ ناوی‌ داكۆكی‌ كردن له‌ ئازادی‌ بیر و ڕا دژایه‌تی‌ خۆیان بۆ زانایانی‌ ئاینی‌ ئیسلام ، وپشتگیریان له‌و گۆڤاره‌ ڕاگه‌یاند , پێیان وابوو داكۆكی‌ كردن له‌ پێغه‌مبه‌رانی‌ خوا و به‌ها بالاَ و پیرۆزیه‌كانی‌ ئه‌م گه‌له‌ به‌شێكه‌ له‌ تیرۆر و تۆقاندن !!! .
ئێمه‌ پێمان وایه‌ نابێت و ناكرێت له‌ ژێر پاساوی‌ ئازادی و هه‌ر ناوێكدا پیرۆزیه‌كانی‌ ئه‌و میلله‌ته‌ به‌ موسلمان و مه‌سیحییه‌وه‌ ژێر پێ بخرێن , باش وابوو نوسه‌ر و رۆشنبیران له‌ جیاتی‌ سه‌رزه‌نشت كردنی‌ زانایان و ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و گۆڤاره‌یان كردووه‌ .. ده‌بوایه‌ ڕێگری‌ بكه‌ن له‌وه‌ی‌ به‌ناوی‌ ئازادیه‌وه‌ سوكایه‌تی‌ به‌ پێغه‌مبه‌ران و پیرۆزیه‌كانی‌ خه‌لكی‌ كوردستان بكرێت چونكه‌ له‌ بنچینه‌دا هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئازادی‌ و به‌ها باڵاكان هاتوون .
له‌ كۆتاییدا داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و په‌رله‌مانی‌ كوردستان و نوسه‌ر و ڕۆشنبیران و هه‌موو دڵسۆزانی‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین چیتر ڕێگه‌ نه‌ده‌ن له‌ دوباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ و تێك دانی‌ ناو و ناوبانگی‌ گه‌له‌كه‌مان ..

پشتیگری‌ خۆت بۆ پێغه‌مبه‌ران و پیرۆزی‌ و به‌ها بالاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ و ئازادی‌ راسته‌قینه‌ ده‌ر ببره‌ به‌ نوسینی‌ ناو و ناونیشان و پیشه‌ی‌ خۆت له‌ خواره‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی‌ ئێمه‌یلی‌ [email protected] ئاراسته‌ی‌ بكه‌ ..

ناو ............................... پیشه‌ ............................ ناونیشان

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg