بابه‌ت: گـریــانـــی نیوه شــــه‌و
گــۆمـــی خــوێن
یادگــــاری شیرین
مـــوو نــا پسێنم
رێــــژنــــــــــــــه
[center][size=16]گـریــانـــی نیوه شــــه‌و
شــه‌وانــه ئـــــه‌و ده‌مانه‌ی شــه‌و ده‌گاته كاتــی نیوه‌ی شه‌و
خــه‌ڵك نــوستوون،له چاوی من كه‌سه‌ر دیسـان ڕه‌واندی خه‌و
سكووتێكی بــه‌ســــام ســـه‌رتــاســـه‌ری ئـه‌م دێیه داده‌گرێ
دڵێی هه‌ر زینده‌وارێكی هـــــــه‌یــــه لــــــــه‌و دێیه‌دا ده‌مـــرێ
له هیچ لا خشپه‌یك نایه،چـــرای مـــاڵــێــــكی نــایـیـســـــێ
به ئه‌سپایی له ماڵ دێمه ده‌رێ ده‌خوشم وه‌كـــــوو نیـســـێ
تاكــــو و ته‌نیـــا به ئـــارامــــــی ده‌چـــم بـۆ گرده‌كه‌ی به‌ر دێ
به دڵته‌نگی و كز و خه‌مناكی ڕاده‌كـــشــێـــم له‌ســـــــه‌ر دێ
ده‌كه‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵــده‌مژم شــنه‌ی شـــه‌وبـا
شه‌و بێده‌نگی چه‌ند خۆشه،هه‌میشـه خۆزگه هه‌ر شــه‌و بـــا
وه‌كــــــــوو ئــاواڵـــی چاك ئه‌ستێره‌كــان گـــوێ ڕاده‌دێرن بـۆم
هه‌تا بۆیان بـــه‌یــان كه‌م موو به مـــوو ڕازی ده‌روونــی خــــۆم
كــوڵـــم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و جـــاره و لــه بـــه‌ر ده‌ردم ده‌نـالێـنـم
هـــه‌تا ئــاوری دڵـــــــم ده‌كوژێته‌وه ئـــه‌ســرین ده‌بـــارێنــــــم
شــه‌وانه گه‌ر نه‌كه‌م ئـــــــه‌و شـــــیوه‌ن و نــاڵین و گــــریانــه
ده‌سووتێنێ وجـــودم ئــاگـــــری ئــــــه‌م جـــــه‌رگه بــــریـــانه
بـــه‌ڵـــــێ گــــریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌كا ناســــۆڕی دڵ مه‌رهه‌م
كوڵ و كــۆم دادمركێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵـــــی من خــــــــــه‌م
مامــۆسـتا هێمـن مـوكـریانــی[/size][/center]