1

بابه‌ت: ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستی پێكرد ( له‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوێك )

[center][size=16]ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ تاقی كردنه‌وه‌كانی كۆتای ده‌ستی پێكرد له‌ قوتابخانه‌كه‌مان له‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوێك من ناوم له‌ ته‌نیشت ئه‌ندامی پێشووی خۆمان كاك ( ئالان شێرزاد عبدالرحمان ) كه‌ ده‌كاته‌ برای صۆنیا خان  ناسراوه‌ به‌ " بارانی شه‌و كاك " شڤان نانه‌كه‌لی " سه‌ره‌تا یه‌كترمان نه‌ناسی به‌ڵام پاشان كه‌ یه‌كترمان ناسی هه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ش پرسیاره‌كانمان وه‌ڵام دایه‌وه‌ big_smile:D باسی صۆنیا خان و كاك شڤانم كرد سه‌باره‌ت به‌ صۆنیا خان ووتی ئێستا ئه‌ویش به‌ خوێندن خه‌ریكه‌ له‌ ئینته‌رنێت دوور كه‌وتۆته‌وه‌ هه‌روه‌ها گوتتی انشالله‌ پاش تاقیكردنه‌وه‌كان ڕه‌نگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها چه‌ند جار مامۆستا ده‌ی گووت ئه‌وه‌ باسی چی ده‌كه‌ن ده‌ڵێ ی لێره‌ یه‌كترتان بینیوه‌ big_smile ئه‌وه‌ امتیحانه‌ منیش ده‌فته‌ری امتیحانم پێوه‌دا گۆتم ئێستا قسه‌ده‌كه‌ین ده‌ستی كرده‌ پێكه‌نین big_smile
(( منیش ڕه‌نگه‌ ئه‌و 8 ڕۆژه‌ی چاڵاكیه‌كانم كه‌م بێته‌وه‌ به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كان ))[/size][/center]

2

وه‌ڵام: ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستی پێكرد ( له‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوێك )

ههههههههههههه
قه‌زاوقه‌ده‌رێكی سه‌یره‌ ..
ده‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ردوكتان ..:D

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

3

وه‌ڵام: ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستی پێكرد ( له‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوێك )

ماشائه‌ڵا له‌م ڕێكه‌وته‌! ئێ برام تۆ بۆچی ئه‌م بابه‌ته‌ت تایبه‌ت كردووه‌ به‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران! بۆ وات نه‌كرد كه‌ هه‌موو ئه‌ندامان بیبینن. له‌ به‌شێك جێی بكه‌وه‌ smile.

4

وه‌ڵام: ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستی پێكرد ( له‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوێك )

سه‌ره‌تا سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كه‌نتان

وه‌ڵا حه‌زم نه‌كرد ئه‌ندامان بیبینن با هه‌ر لێره‌ بمینێته‌وه‌ wink