1

بابه‌ت: خوا عه‌یبت دابپۆشێ هه‌روه‌ك منت داپۆشی ...

خوا عه‌یبت دابپۆشێ هه‌روه‌ك منت داپۆشی ...


یه‌كێ له‌ پیاو چاكان ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌ڵێت: شه‌وێك ئافره‌تێك هات بۆ ماڵمان و گوتی: په‌نام به‌خوا هێناوه‌و پاشان به‌تۆ په‌نام بده‌، منيش گوتم: په‌نا دراوی.. لێی ده‌پرسێ چیت لێقه‌وماوه‌؟ ئه‌ویش بۆی ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ به‌سته‌م ده‌ست درێژی كراوه‌ته‌ سه‌ر، و سكی لێ بووه‌، و هه‌ر كه‌سیش له‌باره‌ی سكه‌كه‌یه‌وه‌ لێی پرسیوه‌، گوتوویه‌تی: شووم به‌ ئه‌حمه‌دی كوڕی مه‌هدی كردووه‌ ...

مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی

له‌م ماوه‌یه‌دا دوو چیرۆكی زۆر سه‌رنج راكێشم خوێنده‌وه‌، یه‌كێكیان ئه‌م چیرۆكه‌یه‌ كه باسی ئه‌وه‌ ده‌كات چه‌ند گرنگه‌ عه‌یبی خه‌ڵكی داپۆشيت.. پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی عه‌یبی موسوڵمانێك دا بپۆشێ خوا عه‌یبی دا ده‌پۆشێ، \" من ستر مسلما ستره الله في الدنيا والآخرة \".
یه‌كێ له‌ پیاو چاكان ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌ڵێت: شه‌وێك ئافره‌تێك هات بۆ ماڵمان و گوتی: په‌نام به‌خوا هێناوه‌و پاشان به‌تۆ په‌نام بده‌، منيش گوتم: په‌نا دراوی.. لێی ده‌پرسێ چیت لێقه‌وماوه‌؟ ئه‌ویش بۆی ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ به‌سته‌م ده‌ست درێژی كراوه‌ته‌ سه‌ر، و سكی لێ بووه‌، و هه‌ر كه‌سیش له‌باره‌ی سكه‌كه‌یه‌وه‌ لێی پرسیوه‌، گوتوویه‌تی: شووم به‌ ئه‌حمه‌دی كوڕی مه‌هدی كردووه‌.{يه‌كێ بووه‌ له‌ زانا گه‌وره‌ و پياو چاكه‌كانی به‌غدا}. لێی ده‌پرسێ بۆچ وات گوتووه‌:
ده‌ڵێ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ پیاوچاك و ئه‌هلی سه‌ڵاحم زانیویت و چاوه‌ڕوانی خێرم لێكردوویت هه‌ركه‌سێكم ناسیبێت پێم گوتووه‌ كه‌ ئه‌حمه‌دی كوڕی مه‌هدی مێردمه‌، و ئه‌م سكه‌یشم له‌و په‌یدا بووه‌، ئێستاش بیكه‌ له‌ڕای خوادا ئابڕووم مه‌به‌ و مه‌م زڕێنه‌.. !! بم پۆشه‌، خوا له‌ دنیاو قیامه‌تا بت پۆشێت..
مامۆستا ئه‌حمه‌دیش ده‌ڵێ: قسه‌كانیم بیست و بیده‌نگ بووم، و ئه‌ویش پاشان رۆیشت.. پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك مناڵه‌كه‌ی ده‌بێت، و ده‌بینێ شه‌وێكیان ئیمامی مزگه‌وته‌كه‌و پیاو ماقووڵانی گه‌ڕه‌ك و به‌رو دراوسێ دێن بۆ ماڵی مامۆستا ئه‌حمه‌د تا به‌بۆنه‌ی ئه‌م مناڵه‌ تازه‌وه‌ پیرۆزبایی پێ بڵێن. ئه‌میش له‌به‌ر چاو ئه‌وانا شادی و خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕێ و پاشان ده‌چێته‌ ژووره‌كه‌ی خۆی و سه‌د دره‌م ده‌كاته‌ كیسه‌یه‌كه‌وه‌ و ده‌یدات به‌ ئیمامه‌كه‌و پێی ده‌ڵێت: تۆده‌زانیت من ئه‌و ئافره‌ته‌م ته‌ڵاق داوه‌و ئێستاش ئه‌و منداڵه‌ی بووه‌، با ئه‌و پاره‌یه‌ی پێ بێ بۆ خه‌رجی و مه‌سره‌فی منداڵه‌كه‌.. هه‌روه‌ك مه‌علوومی جه‌نابته‌ من ده‌بێ مه‌سره‌فی مناڵه‌كه‌ بكێشم و هه‌موو سه‌ری مانگێك ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌ده‌م به‌تۆ تا به‌خێری خۆت پێی بگه‌یه‌نیت و له‌وباره‌وه‌ ئاگاداریشتان هه‌بێت..
مامۆستا ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: بێ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ یا دایكه‌كه‌ی ببینم به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام تا نزیكی دوو ساڵ و هه‌موو مانگێك ئه‌م پاره‌یه‌م بۆ ده‌نارد.. به‌ڵام دوو ساڵ ته‌واو نابێت و كوڕه‌كه‌ ده‌مرێت.. و خه‌ڵكی دێن سه‌رخۆشی لێده‌كه‌ن، و ئه‌میش له‌پێش چاو ئه‌واندا واپیشان ده‌دات كه‌ رازییه‌ به‌قه‌زاو قه‌ده‌ری خوایی، مامۆستا ده‌ڵێ: خوا خۆیشی ئاگاداره‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆرم بۆ دروست بووبوو، چون ئه‌و به‌ڵایه‌م ده‌هێنایه‌ پێش چاوی خۆم كه‌ تووشی ئه‌و دایكه‌ لێقه‌وماوه‌ هاتبوو..
مامۆستا ئه‌حمه‌د خۆی باسی ده‌كات وده‌ڵێ: شه‌وێكیان له‌ده‌رگای ماڵه‌كه‌مان درا و كه‌ ده‌رگام كرده‌وه‌ هه‌مان ئافره‌ت بوو، كیسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دابوو به‌سه‌رشانیاو هه‌موو ئه‌و درهه‌مانه‌ی من له‌ماوه‌ی نزیكی ئه‌و دوو ساڵه‌دا بۆم ناردبوو بۆی هێنابوومه‌وه‌!! به‌گریانه‌وه‌ پێی گوتم: ئه‌مه‌ هه‌موو ئه‌و پارانه‌یه‌ كه‌ تۆ مانگانه‌ به‌ئیمامی مزگه‌وته‌كه‌دا بۆمنت ده‌نارد، خوا عه‌یبت دابپۆشێ هه‌روه‌ك منت داپۆشی.. زۆر هه‌وڵم دا بۆی بگێڕمه‌وه‌ و لێی وه‌ر نه‌گرم، به‌ڵام قبووڵی نه‌كرد. و رۆیشت به‌لای كاریه‌وه‌..
ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و هاتنه‌یا تێناپه‌ڕێ كه‌ پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ست و دڵفراوان داوای ده‌كات و ئه‌میش شووی پێ ده‌كات، مامۆستا ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: ئه‌م پیاوه‌ له‌ بازرگانییه‌كه‌ی خۆیدا كردمی به‌ هاوبه‌ش و خوا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ ده‌رگای فراوانی رزقی له‌سه‌ر كردمه‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم له‌كوێوه‌ دێت رزقی به‌سه‌رما ده‌ڕشت..

  

http://kurdup.com/up/uploads/picture/17fc16d13b.gif                http://kurdup.com/up/uploads/picture/11a28dd28b.gif

2

وه‌ڵام: خوا عه‌یبت دابپۆشێ هه‌روه‌ك منت داپۆشی ...

له ش ساغى ماندوونه بوون بؤتؤ .
به راستى به سه رهاتئكى سه يروپرحيكمه ت بوو.

3

وه‌ڵام: خوا عه‌یبت دابپۆشێ هه‌روه‌ك منت داپۆشی ...

ماندونه‌بی به‌ هیوای به‌رده‌وامیت

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .