1

بابه‌ت: لەسەنتەری خزمەنگوزارییەوە بۆ بەشداربووانی هەموو سیمكارتەكان..

هاولاتی بەرێز بەشداربوی ئازیز

لەم ئال و گۆرە خۆتان مەكەن زیز

بۆ بەرژەوەندی خۆمان و خۆتان 

دەقیقەمان كرد بە چركە بۆتان

هەرچەند زۆربەتان لێی حالی نابن

وەك ئاسكە كێوی قەت مالی نابن

ئاگاداریشین حالتان تێكچوە

چیبكەین بریارە و تازە دەرچوە

خۆتان رابێنن لە گەل دینارا

قوڕماندا بە دەم سەنت و دۆلارا

وەحدەی زۆرتان بۆ دەگەرێتەوە

چونكە ترپەی دڵ دەخوینێتەوە

بڕیارەكەمان بڕیاری عامە

بۆ موختەسەرو كورتەی كەلامە

بەڵام با شتێك لەلاتان ڕوون بێ

رەنگە جار بە جار دینارتان ون بێ

هەندێ شتیشمان ڕێژەی نەگۆڕە

تا پێنج ساڵی تر شەبەكە قۆڕە

تا ئێستاش كۆڕەك برای سانایە

كۆدیان یەكێكەو سیستەمیان جیایە

مەسیج بنێرە دەیخۆن بە جوتە

بەعزێكیان تیمساح و بەعزێكیان حوتە!

شەبەكەی ئاسیا جار بە جارە سفرە

راژەی بەشداربوان لای ساناش كفرە

هیچ باكت نەبێ لەم قسەوباسە

گرنگ لێدانی دوگمەی باڵانسە

تۆش بۆ كارت كڕین شانی لێ شلكە

بە حەوت هەزارەو ڕوبعێكیش كلكە

باقی وە سەلام وەحدەی زۆر تێكەن

بۆ ئەوەی ئیشتان باش جێبەجێ كەن

لە خزمەتتانداین بە فۆرمی نوێوە

گۆشتی بۆ ئێمە و ئیسقان بۆ ئێوە!!