1

بابه‌ت: ڤیا به‌ فه‌رمی چووه‌ ریز یانه‌ی به‌رشلۆنه‌

یاریزانی یانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ڤاڵنسیا (داڤێد ڤیا) به‌ فه‌رمی به‌ برِی (40) ملیۆن یۆرۆ چووه‌ ریز یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی.
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانیا له‌سه‌ر ماڵپه‌ری تایبه‌ت بڵاویكردۆته‌وه‌ ، هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤاڵنسیا گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن به‌ گواستنه‌وه‌ی گۆلكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ڤاڵنسیا  داڤێد ڤیا به‌ برِی (40) ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ یاری بكات.

یاریزان  داڤێد ڤیا  سبه‌ی ده‌گاته‌ به‌رشلۆنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشكینی پزیشكی بۆی ئه‌نجام بدرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی بۆنده‌كه‌ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ مۆربكرێت.

جێی باسه‌ ، یاریزانی هێرشبه‌ر داڤێد ڤیا ته‌مه‌ن (28) ساڵ له‌ ریز یانه‌ی زه‌رگۆزا هاتۆته‌ ریز یانه‌ی ڤاڵنسیا توانی پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤاڵنسیا یاری كردوه‌ ، و توانیویێتی (166) یاری (107) گۆل تۆماربكات.

هه‌روه‌ها یاریزان (داڤێد ڤیا) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له‌ ساڵی (2008) به‌ده‌ست بێنێت و توانی (4) گۆل تۆماربكات به‌ گۆلكاری پاڵه‌وانیتیه‌كه‌ ده‌ست نیشان كرا

2

وه‌ڵام: ڤیا به‌ فه‌رمی چووه‌ ریز یانه‌ی به‌رشلۆنه‌

هه‌واڵێكی سه‌یره‌ خولی ئیسپانیا به‌هێزتر ده‌بێت و یانه‌ گه‌وره‌كان زۆر به‌هێز بوونه‌ به‌ هۆی ڕاكێشانی یاریزانانی به‌ ئه‌زموون
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بژیت .

3

وه‌ڵام: ڤیا به‌ فه‌رمی چووه‌ ریز یانه‌ی به‌رشلۆنه‌

به‌هوای سه‌ركه‌وتن بۆ ڤیا له‌گه‌ل به‌رشلۆنه‌

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

4

وه‌ڵام: ڤیا به‌ فه‌رمی چووه‌ ریز یانه‌ی به‌رشلۆنه‌

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌[/size]

5

وه‌ڵام: ڤیا به‌ فه‌رمی چووه‌ ریز یانه‌ی به‌رشلۆنه‌

ئاسۆس محمد نووسی:

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌[/size]

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

6

وه‌ڵام: ڤیا به‌ فه‌رمی چووه‌ ریز یانه‌ی به‌رشلۆنه‌

[size=16]ئیشه‌ڵا ئه‌و یاریه‌ی له‌گه‌ڵ ڤالانسیا کردی له‌گه‌ڵ بارشه‌شدا ده‌یکات.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg