1

بابه‌ت: به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ 93 ملیۆن یۆرۆوه‌ روویكرده‌ واین رونی‌

[size=16]یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌دوای‌ داڤید ڤیای‌ ئیسپانی‌‌و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ڤالانسیا، ده‌یه‌وێت رووبكاته‌ ئینگلته‌را‌و به‌واین رونیه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو كامپ نو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆندێكی‌ خه‌یاڵێ‌ پێشكه‌شی‌ شه‌یتانه‌ سووره‌كان ده‌كات تاكو ده‌ستبه‌رداری‌ باشترین یاریزانی‌ ببێت.
رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ئێكسپرێسی‌ ئینگلیزی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر رووبه‌رووی‌ ململانێیه‌كی‌ گه‌وره‌ بۆته‌وه‌، كه‌ پێده‌چێت نه‌توانێت ئه‌مجاره‌ پارێزگاری‌ له‌واین رونی‌ بكات.
ئاشكراشیكرد ئه‌مجاره‌یان یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ جانتایه‌ك پاره‌وه‌ كه‌ بره‌كه‌ی‌ 93 ملیۆن یۆرۆیه‌، بۆندێكی‌ پێشكه‌شی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد كردووه‌ تاكو ده‌ستبه‌رداری‌ واین رونی‌ هێرشبه‌ری‌ ببێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ده‌یلی‌ ئێكسپرێس، پێده‌چێت بنه‌ماڵه‌ی‌ گلایزه‌رس رازیبن به‌فرۆشتنی‌ روونی‌، ته‌نها له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و قه‌رزه‌ زۆره‌ی‌ له‌سه‌ریانه‌، كه‌نزیكه‌ی‌ 843 ملیۆن یۆرۆیه‌.
سه‌چاوه‌یه‌كیش له‌یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتده‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ خاوه‌ن قه‌رزه‌كان فشارێكی‌ زۆر له‌یانه‌كه‌ ده‌كه‌ن تاكو قه‌رزه‌كه‌یان بدرێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات فرۆشتنی‌ روونی‌ ئاسانتربێت بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك كه‌ بره‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر بدات، به‌تایبه‌تی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌.
دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ش قابیۆ كاپیلۆی‌ راهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را رایگه‌یاند كه‌ یاریزانێكی‌ ناوێت بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ كه‌ له‌كاتی‌ یارییه‌كانی‌ جامی‌ جیهانیدا سه‌رقاڵی‌ گرێبه‌ست بێت به‌ره‌و نویكامپ.
جێگه‌ی‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ به‌پێی هه‌واڵی‌ رۆژنامه‌كانی‌ ئیسپانیا، یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ بری‌ 40 ملیۆن یۆرۆ بۆندی‌ داڤید ڤیای‌ كۆتایی پێهێناوه‌‌و رۆژی‌ هه‌ینیش له‌نێو كامپ نو پێشكه‌شی‌ راگه‌یاندنه‌كان‌و هانده‌رانی‌ ده‌كات.[/size]
http://sulyfc.com/wenekan/rooney090.jpg
sulyfc.com

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

2

وه‌ڵام: به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ 93 ملیۆن یۆرۆوه‌ روویكرده‌ واین رونی‌

[size=16]مادام ڤیا کڕیوه‌ پێویستی به‌ ڕۆنی نابێت و حه‌زیشناکه‌م بێت.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

3

وه‌ڵام: به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ 93 ملیۆن یۆرۆوه‌ روویكرده‌ واین رونی‌

كاریكی باش ناكات ئه‌گه‌ر بیكڕێت چونكه‌ به‌رشه‌ نزیكه‌ی 6 هێرشبه‌ری هه‌یه‌.