بابه‌ت: ئابڕوییهكانی جامی جیهانی..په‌ڕه ڕه‌شه‌كان
جیهانی به درێژایی 80 ساڵی ڕابردوو بۆ هه‌ندێك هه‌ڵبژارده ساڵی ڕه‌ش بووه و تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌ندێك له یاریزانان وه له هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك شتێكی سه‌یر ده‌بینین وه لێره ده‌مه‌وێت هه‌ندێك له‌وانه به یاد خۆمان بهێنینه‌وه،هه‌ندێك ڕووداوی زۆر ناخۆش ئه‌نجام دراوه جا چ له هه‌ڵه‌ی ناوبژیوان بێت یان كاری سیاسی و په‌یمان به‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كتر..
به هاتنه ناوه‌وه‌ی ده هه‌ڵبژارده‌ی نوێ بۆ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه سیسته‌می پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه گۆڕا و كرایه سیسته‌می كۆمه‌ڵه‌كان و ده‌ركرانی دۆڕاو ڕاسته‌وخۆ،به‌مه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی و میسری ته‌نها به یه‌ك یاری كرانه ده‌ره‌وه و دوو گۆڵیان تۆمار كرد
مۆندیالی 1938 – فه‌ڕه‌نسا
یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی بڕیاری دا پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه له فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام بدرێت به‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌كی زۆر له لایه‌ن ئهڕجهنتینیهكان دروست بوو چونكه پێیان وابوو كه‌وا هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك له قاڕه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت بۆیه یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڕجه‌نتینی بڕیاریدا به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه نه‌كات،هه‌روه‌ها له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه شتێكی زۆر سه‌یر ڕوویدا ئه‌ویش له دوای یاری كۆتایی نێوان ئیتاڵیا و مه‌جه‌ر گۆڵپرێزی مه‌جه‌ر ووتی،،”من چوار گۆڵم لێ تۆمار كرا به‌ڵام دڵخۆشم چونكه ژیانی یاریزانه‌كانی ئیتاڵیام ڕزگار كرد”،ئه‌و كات باس له‌وه ده‌كرا كه‌وا دیكتاتۆری ئیتاڵی مۆسۆلینی نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی یاریزانان كردب بوو تیادا هاتبوو”یان بردنه‌وه یان مردن”.
مۆندیالی 1966 – ئینگلته‌را
كێ له ئێمه گوێی له ڕووداوه‌كه‌ی یاریگای وێمبلی كۆن نه‌بووه؟وه كێ له ئێمه چیرۆكی گۆڵه‌كه‌ی هێرست ـی گوێ لێ نه‌بووه كه‌وا تا ئێستا ناڕه‌زایی له‌سه‌ر هه‌یه و به نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك ئه‌م باسه دێته ئاراوه،له یاری كۆتایی كه له نێوان ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌را بوو و ئه‌نجامه‌كه 2-2 و كه‌چی یاریزان هێرست گۆڵێكی بۆ ئینگلیزه‌كان تۆمار كرد كه تۆپه‌كه هێڵی گۆڵی لا نه‌دابوو ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌ڵمانیه‌كان زۆر ڕه‌خنه له ناوبژیوانه‌كه بگرن به‌ڵام هه‌مووی بێ سوود بوو.
مۆندیالی 1978 – ئه‌ڕجه‌نتین
تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان باس له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌كرێت كه له ووڵاتی ئه‌ڕجه‌نتین به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ر خۆی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا،له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی دووه‌م،كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پێك هاتبوو له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و پۆڵه‌ندا و پیرۆ،له یاری یه‌كه‌م ئه‌ڕجه‌نتین به ئه‌نجامی 2-0 سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا دواتر یه‌كسان بوو به ھه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی به ئه‌نجامی 0-0 به‌ر له‌وه‌ی له یاری كۆتایی به ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆڤی بباته‌وه و به جیاوازی گۆڵ سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی دووه‌م،پرسیاره‌كه لێره ئه‌وه‌یه كه‌وا پیرۆ به په‌یمان به‌ستن خۆی دۆڕاندووه یان نا!.؟
له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه شتێك ڕوویدا كه‌وا گشت خه‌ڵكی عه‌ره‌بی گریاند ئه‌ویش یاری نێوان نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا بوو و پێش ئه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتبوه ئه‌ستۆ به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مساوی ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی جه‌زائیر به ئه‌نجامی 2-1 له ئه‌ڵمانیای برده‌وه و نه‌مسا به 1-0 له چیلی برده‌وه به‌ڵام له جه‌وله‌ی دووه‌م شته‌كان گۆڕان و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به 4-1 له چیلی برده‌وه و جه‌زائیر به ئه‌نجامی 2-0 دۆران به نه‌مسا به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مساوی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌یشته قۆناغی دووه‌م وه له جه‌وله‌ی سێیه‌م هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا به په‌یمان به‌ستن خۆی دۆراند به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و به‌مه‌ش مانشاف سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی دووه‌م.
مۆندیالی 1986 – مه‌كسیك
ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌ڕجه‌نتینی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه توانی سه‌رنجی گشت جیهان بۆ خۆی ڕابكێشێت دوای ئه‌وه‌ی له یاری پێش كۆتایی توانی گۆڵێك به ده‌ست له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی تۆمار بكات و هه‌ڵبژارده‌ی بگه‌ینێته یاری كۆتایی جامی جیهانی،وه تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشمان هه‌ر كاتێك یه‌كێك به‌ده‌ست گۆڵ ده‌كات ده‌ڵێین ئه‌مه گۆڵێكی مارادۆنیه،جێگای ئاماژه پێدانه كه‌وا ناوبژیوانی یارییه‌كه تونسی عه‌لی بن ناسر بوو.
مارادۆنا له‌و چه‌ند ساڵه گشت جیهانی سه‌رسام كرد بوو به تواناییه‌كانی خۆی وه له دوای تۆمار كردنی گۆڵێكی زۆر جوان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان كه دوا گۆڵی مارادۆنا بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له دوای ئه‌م یارییه پشكنین بۆ مارادۆنا ئه‌نجام درا و له دوای ئه‌مه دیار بوو كه‌وا ئه‌ستێره‌ی تانگۆ ماده‌ی قه‌ده‌غه كراوی خواردووه بۆیه 15 مانگ له یاری كردن ڕاگیرا و ئه‌و كاته ته‌مه‌نی 34 ساڵ بوو.
مۆندیالی 1998 – فه‌ڕه‌نسا
له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش په‌یمانێكی تر دژ به عه‌ره‌به‌كان به‌سترا ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبی ئاستێكی زۆر به‌رزی پێشكه‌ش كرد له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه،هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبی شان به شانی سكۆتله‌ندا و به‌ڕازیل و نه‌رویج یاری ده‌كرد ،دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕازیل سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر سكۆتله‌ندا و مه‌غریب و نه‌رویج یه‌كسان بوون له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م دواتر مه‌غریب به ئه‌نجامی 3-0 دۆڕا به به‌ڕازیل و نه‌رویج یه‌كسان بوو به سكۆتله‌ندا به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی دووه‌م،مه‌غریب توانی به ئه‌نجامی 3-0 له سكۆتله‌ندا بباته‌وه كه‌چی ئه‌نجامی یاری به‌ڕازیل و نه‌رویج گشت لایه‌كی تووشی شۆك كرد دوای ئه‌وه‌ی نه‌رویج به ئه‌نجامی 2-1 سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر به‌ڕازیل به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و نه‌رویج سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌م.
مۆندیالی 2002 – كۆریا و یابان
یاریگا
هونه‌رمه‌ندی ناوداری به‌ڕازیلی ڕیڤالدۆ كه له یاری نێوان توركیا و به‌ڕازیل له قۆناغی یه‌كه‌م نواندنێكی زۆر جوانی نواند و تیادا یاریزان هاكان به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یاریزان هاكان تۆپێكی ئاڕاسته ڕیڤالدۆ كرد و ڕاسته‌وخۆ له ڕانی ڕیڤالدۆ ـی دا كه‌چی ڕیڤالدۆ خۆی خسته سه‌ر زه‌وی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر چاوی خۆی ئه‌مه‌ش وای كرد هاكان به كارتی سوور بكرێته ده‌ره‌وه به‌ڵام دواتر ڕیڤالدۆ به بڕی 11 هه‌زار فڕه‌نكی سویسری سزا درا.
ڕه‌نگه ڕۆژێك له ڕۆژان پرسیار له یه‌كێك بكه‌یت كێ نازناوی سالی 2006 به‌ده‌ست هێنا ڕه‌نگه نه‌زانێت و ته‌نها لێدانه‌كه‌ی زێدانی له یاد بێت كاتێك له سینگی یاریزانی هێڵی به‌رگری ئیتاڵی ماڕكۆ ماتێڕازی دا و ئه‌و كاته ببوه ڕووداوی گرنگی گشت ڕۆژنامه‌كان،له خووله‌كی 109 و له یاری كۆتایی جامی جیهانی 2006 له نێوان فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا،گشتمان تووشی شۆك بووین كاتێك زێدان به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه كاتێك ناوبژیوانی ئه‌ڕجه‌نتینی ئێلیزۆندۆ كارتی سوور هه‌ڵگرت به‌ڵام دواتر به لێدانه‌وه‌ی فلیمه‌كه بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌وا زێدان به سه‌ری خۆی لێدانێكی به‌هێز له سینگی ماتێرازی دا وه له دوای یارییه‌كه ئێلیزۆندۆ ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه‌وا زێدان ـی ده‌ر نه‌ده‌كرد به‌ڵام به هه‌بوونی زیاتر له 60 كامیره له‌ناو یاریگا ناچاری كرد كه‌وا ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات.