بابه‌ت: له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مۆبایل.. پۆلیسى به‌ریتانیا سزاى دارایى
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى له‌نده‌ن رایگه‌یاند به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ئه‌و شاره سزاى دارایى به برِى 9206 دۆلار به‌سه‌ر ئاد پۆلز وه‌زیرى مندالاَن و قوتابخانه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى گۆردن برِاون سه‌پاند.
سه‌راوه‌كه هۆكارى ئه‌و سزا داراییه‌ى بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه كه پۆڵز له كاتى لێخورِنى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى مۆبایلى به‌كارهێناوه ئه‌مه‌ش سه‌ر پێچى كردنى یاساى هاتوو چۆیه.
له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى سزاى دارایى پۆلیس برِیاریدا 3 خاڵ له ره‌سیدى مۆڵه‌تى لێخورِینى ئۆتۆمبێل له‌و وه‌زیره بسێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ى گیانى خه‌ڵك و شوفێرانى دیكه پارێزراو بێت.
[size=24]Safen.1992@Gmail.Com[/size]