1

بابه‌ت: ماوه‌ى 58 ساڵه‌ پێكه‌وه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن

[size=24]http://kurdup.com/up/uploads/picture/1ec3c0aec4.jpg
گه‌وره‌ترین دووانه‌ى پێكه‌وه‌ به‌ستراو، ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته‌ 58 ساڵ‌و تائێستاش پێكه‌وه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن،
رۆنى‌و دۆنى، دوو دووانه‌ى پێكه‌وه‌ به‌ستراون، لێك جیاكردنه‌وه‌یان كارێكى ئه‌سته‌مه‌، هه‌ربۆیه‌ رێگه‌ى پێكه‌وه‌ ژیانیان هه‌ڵبژاردووه‌.
ئه‌م دوو برایه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه‌ گرنگیان پێ نه‌دراوه‌، ئاستى زیره‌كیان لاوازه‌، هه‌روه‌ها به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى
ده‌روونییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، هه‌ندێ جاريش  پێكه‌وه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
هاوكات ئه‌م دوو برایه‌، هه‌ریه‌كه‌یان كه‌سێتییه‌كى سه‌ربه‌خۆى هه‌یه‌، ده‌توانن به‌جیا ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام هه‌ردووكیان یه‌ك پاسپۆرتیان هه‌یه‌.
وه‌رگیراوه‌ کوردسات تی ڤی
[/size]