1 (دەستکاری کراوە: SanyNaseh 2010-05-24 21:27:09)

بابه‌ت: له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رژه‌نتین كه‌نه‌دای گۆڵباران كرد

له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا بۆخۆئاماده‌كردن بۆ جامی جیهانی 2010 ی باشوری ئه‌فریقیا
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وه‌ره‌ به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ركه‌نه‌دا
هه‌رله‌سه‌راتایی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین كۆنترۆڵی یاریگای كرد
تاله‌خوله‌كی 16 یاریزان ماكسی رودریگیز توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین تۆمار بكات
له‌خوله‌كی 32 هه‌مان یاریزان توانی گۆڵی دووه‌م تۆمار بكات له‌خوله‌كی 37 تش یاریزان ئه‌نخێل دی ماریا
توانی گۆڵی سێیه‌م تۆمار بكات گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ش دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین توانیان دووگۆڵیدیكه‌ تۆماربكه‌ن
له‌خوله‌كی 63 یاریزان كارلۆس تیڤیز توانی گۆڵی چواره‌م تۆمار بكات له‌خوله‌كی 71 یاریزان سیجۆ ئه‌گوێرۆ
توانی كۆتایی به‌گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بهێنێت
http://kurdup.com/up/uploads/picture/24a5ec7231.jpg
ئه‌نجامی یارییه‌كانی تریش به‌م شێوه‌ بوون

ئوسترالیا 2 : 1 نیوزله‌ندا

یابان 0 : 2 كۆریای باشور

پرتوگال 0 : 0 كاب فیردی

ئینگلته‌را 3   :  1  مه‌كسیك

نوسه‌ر:سانی ناصیح

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رژه‌نتین كه‌نه‌دای گۆڵباران كرد

ده‌ست خۆش کاک سانی . . .
هیوادارم ئه‌رژه‌نتین بتوانێت له‌ یاریه‌کانی مۆندیال ئاستێکی به‌رز پێشکه‌ش بکات.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3

وه‌ڵام: له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رژه‌نتین كه‌نه‌دای گۆڵباران كرد

ده ست خؤش وماندوونه بيت.
تؤبلئى به وحاله پرتوگال له مؤنديال چى بكات؟

4

وه‌ڵام: له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رژه‌نتین كه‌نه‌دای گۆڵباران كرد

3- دانانی لینک وه‌ک سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت ڕێ پێدراو نیه‌ و ئه‌ندام ته‌نها بۆی هه‌یه‌ ته‌نها ناوی سه‌رچاوه‌که‌ بنوسێت .

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.

5

وه‌ڵام: له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رژه‌نتین كه‌نه‌دای گۆڵباران كرد

ماكسی رودریگیز یاری باشی کرد
ده‌ست خۆش

6

وه‌ڵام: له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رژه‌نتین كه‌نه‌دای گۆڵباران كرد

سه‌هه‌ند نووسی:

ده‌ست خۆش کاک سانی . . .
هیوادارم ئه‌رژه‌نتین بتوانێت له‌ یاریه‌کانی مۆندیال ئاستێکی به‌رز پێشکه‌ش بکات.

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

7

وه‌ڵام: له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رژه‌نتین كه‌نه‌دای گۆڵباران كرد

به‌راستی ئه‌رژه‌نتین ئاستێكی به‌رزی پیشاندا ..

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ سانی ...

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

8

وه‌ڵام: له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رژه‌نتین كه‌نه‌دای گۆڵباران كرد

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

9

وه‌ڵام: له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رژه‌نتین كه‌نه‌دای گۆڵباران كرد

[size=16]به‌و هیوایه‌م له‌ مۆندیالیشدا وا یاری بکات.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg