1

بابه‌ت: زانیاری له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

بسم الله‌ الرحمن الرحیم


لێره‌ دا باسی چه‌ند زانیاریه‌کی سه‌یر ده‌که‌ین که‌ له‌ناو قورئانی پیرۆز دا هاتووه‌ فه‌رموون با ده‌ست پێبکه‌ین

1- یه‌که‌م زانیاری ئه‌وه‌یه‌ که‌ ووشه‌ی ( الدنيا ) 115 جار له‌ قورئانی پیرۆز داهاتووه‌ له‌ هه‌مان کاتدا ووشه‌ی (الآخرة) ش 115 جار هاتووه‌ که‌ هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌م دوو ووشه‌یه‌ دژی یه‌کن

2- به‌هه‌مان شێوه‌ ووشه‌ی (الملائكة) 88 جار هاتووه‌ له‌ قورئانی پیرۆز له‌ هه‌مان کاتدا دژه‌که‌ی که‌ (الشياطين) ه‌ 88 جار هاتووه‌

3- ووشه‌ی (الحياة) 145 جار هاتووه‌ له‌به‌رامبه‌ردا ووشه‌ی (الموت) 145 جار
4- ووشه‌ی (الرجل) 24 جار و ووشه‌ی (المرأة) 24 جار
5- ووشه‌ی (الصلاة) 5 جار هاتووه‌ هه‌مووشمان ده‌زانین که‌ 5 نوێژی فه‌رزمان هه‌یه‌
6- ووشه‌ی (الشهر) 12 جار هاتووه‌ هه‌مووشمان ده‌زانین که‌ ساڵێک 12 مانگه‌
7- ووشه‌ی (اليوم) 365 جار هاتووه‌ هه‌مووشمان ده‌زانین که‌ ساڵ 365 رۆژه‌
8- ووشه‌ی (البحر) 32 جار هاتووه‌ و که‌ مه‌به‌ستی ئاوه‌ وه‌ ووشه‌ی (البر) 13 جار هاتووه‌ که‌ مه‌به‌ستی ووشکانیه‌ زۆربه‌مان ده‌زانین که‌ رێژه‌ی سه‌دی بۆ شتێک له‌ ناو کۆمه‌ڵه‌ شتێک چۆن ده‌دۆزینه‌وه‌ ئێستا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ رێژه‌ی سه‌دی ئاو و ووشکانی بدۆزینه‌وه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا هه‌ردوو رێژه‌که‌ کۆ بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌کاته‌ 45
پاشان رێژه‌ی هه‌ر یه‌که‌ له‌ ئاو و ووشکانی دابه‌شی ئه‌م ژماره‌یه‌ (45) بکه‌ین و پاشان جارانی %100 ی بکه‌ین
بۆ ئاو
32 دابه‌ش 45 جاران 100%
32 ÷ 45 × 100% = 71,11111111111%

بۆ ووشکانی
13 دابه‌ش 45 جاران 100%
13 ÷ 45 × 100% = 28,88888888889%

ئه‌مه‌ راستیه‌که‌ که‌ قورئانی پیرۆز پێش نزیکه‌ی 14 سه‌ده‌ باسی کردووه‌ ئه‌چی زانستی نوێ به‌م دواییانه‌ و دوای لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ری خستووه‌ که‌ ئاو71.11111111111% ی زه‌وی پێک دێنێ و وه‌ ووشکانی 28.88888888889% ی زه‌وی پێک دێنێ هه‌ردووکیان کۆ که‌وه‌ ده‌کاته‌ %100

9- سوره‌ی (النحل ) له‌ قورئان 16 ه‌مین سوره‌ته‌ له‌هه‌مان کاتدا مێشه‌نگون 16 کرۆمۆسۆمی له‌ له‌شدا هه‌یه‌

10- زۆربه‌ی خه‌ڵک ده‌زانێ که‌ پێغه‌مبه‌ر نوح (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)
( 950) ساڵ ژیاوه‌ به‌لام ئایا تا ئێستا ده‌زانی که‌ سوره‌تی ( نوح) له‌ 953 پیت پێک هاتووه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌ش بخه‌ینه‌ پێش چاو که‌ ووشه‌ی (ح) ته‌نها 3 جار له‌م سوره‌ته‌ دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌ هه‌رسێ جاریش له‌ ووشه‌ی ( نوح)


11- سوره‌تی (الـكهـف) 18 ه‌مین سوره‌ته‌ له‌ قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجبێ که‌ خودای گه‌وره‌ له‌ 18 ئایه‌ت باسی یارانی ئه‌شکه‌ت ده‌کات


وه‌ زۆر شتی تر له‌م بابه‌ته‌ هه‌یه‌ به‌لام من پێم نه‌کرا هه‌مووی بنووسم به‌ داوای لێبووردنه‌وه‌ ان شاء الله‌ به‌ دڵتان ده‌بێ

و العلم لله‌



سه‌رچاوه‌ کوردکلیک

2

وه‌ڵام: زانیاری له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

خوداپاداشتى خئرت بداته وه وسه ركه وتووى هه ردوودونيابيت.

3

وه‌ڵام: زانیاری له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

خوداپاداشتى خئرت بداته وه ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

4

وه‌ڵام: زانیاری له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ئاینیه‌ خودا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]

5 (دەستکاری کراوە: DellYaar 2010-05-28 03:59:41)

وه‌ڵام: زانیاری له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

Dast xosh Bilal
xwa jazai xert datawa

6

وه‌ڵام: زانیاری له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی ئازیز و به‌ڕێز