بابه‌ت: halbzarday KURDISTAN sarkautneki gauraw mezui tomar krd
له كاتژمێر 6ى ئه‌م ئێواره‌یه‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه له ده‌سپێكى یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى (ڤیڤیا) له سه‌ر ئاستى هه‌رێمه‌كان هه‌لبژارده‌ى تۆپى پێى كوردستان له‌یه‌كه‌م یارى خۆى به‌رامبه‌ر ههرلبژاردهى هه‌رێمى سهقلیهى ئیتالیا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى تۆماركرد.
پاش ئه‌وه‌ى 27ى ئه‌م مانگه (ئایار/مایۆ)، هه‌لبژارده‌ى كوردستان گه‌یشته هه‌رێمى گۆزى ولاتى ماڵتا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له یه‌كه‌م یارى كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى ڤیڤا هه‌لبژارده‌ى كوردستان به ئه‌نجامى 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێك له ههرلبژاردهى هه‌رێمى سهقلیهى ئیتالیاى برده‌وه و سێ خاڵى یارییه‌كه‌ى بۆخۆى ده‌سته‌به‌ر كرد.
گۆڵه‌كانى هه‌لبژارده‌ى كوردستانیش دووانیان یاریزان شوان مامۆ تۆمارى كردن، یه‌كێكیش یاریزانان شكار موحسین و هى تریش یاریزان كارزان عه‌بدوللا تۆمارى كرد.
جێى باسه كێبڕكێكانى ئه‌مساڵى پاڵه‌وانێتى ڤیڤا 6 هه‌لبژارده به‌شداریان تێدا كردووه و به‌شێوه‌ى دوو گرووپ پێكهاتوون:
گرووپى یه‌كه‌م: هه‌رێمى كوردستان ، هه‌رێمى سهقلیهى ئیتالیا ، برۆفانسى فه‌ره‌نسا.
گرووپى دووه‌م: هه‌رێمى گۆزۆى ماڵتا ، هه‌رێمى پادانیاى ئیتالیا، هه‌رێمى ئۆكتانیاى ئیسپانیا.
پاڵه‌وانێتى ڤیڤا تا ئێستا سێ جار ئه‌نجام دراوه، هه‌لبژارده‌ى كوردستان دوو جار به‌شدارى تێدا كردووه، له ساڵى 2008 كه له هه‌رێمى سامیلاندى سوێد به‌ڕێوه‌چوو هه‌لبژارده‌ى كوردستان توانى پله‌ى چواره‌م به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها له ساڵى رابردوو 2009 كه له هه‌رێمى پادانیاى ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو هه‌لبژارده‌ى كوردستان توانى پله‌ى دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
KTV