بابه‌ت: یه‌ك كۆڵ گله‌یی و پێشنیار ..
[size=16]ده‌ست خۆشی له كاك سیروان بۆ نوسینه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕه‌خنه و پێشنیاره .
سه‌باره‌ت به كاك " سه‌رهه‌نگ موحسین "
كاك سه‌رهه‌نگ یه‌كێك بوو له ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رانی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ماوه‌یه وه‌ك باش ئاگاداربووین زۆربه‌ی كاته‌كانی له ( facebook ) و ( Yahoo ) به‌سه‌ر ده‌برد داوای له ئێمه‌كرد كه پله‌ی بهێنینه‌وه خواره‌وه له ده‌سته‌ی " به‌ڕیوه‌به‌ران " بۆ " گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر " ئێمه‌ش به‌و په‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه پێشنیاره‌كه‌مان قبوڵ كرد ، ئێستاش به‌رگری ناكه‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شداریش نه‌كات زۆر ئاساییه چونكه‌ی پله‌ی به‌ڕیوه‌به‌رانی نیه له یانه .
سه‌باره‌ت به " سه‌رپه‌رشتیاران "
وه‌ك زۆر باش له حاڵی سه‌رپه‌رشتیاران ئاگادارم " ئایه " خان له یانهیهیكی تر پله‌ی " سه‌رپه‌رشتیاری گشتی " هه‌بوو پاش ئه‌وه‌ی له یانه‌كه‌مان پله‌ی " سه‌رپه‌رشتیار "ـی وه‌رگرت ڕاسته‌وخۆ له‌و یانه‌یه ده‌ستی له سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵگرت هه‌رچه‌نده ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره نه‌بووین به‌ڵام خۆی وای پێ باشتر بوو .
سه‌رپه‌رشتیار ده‌بێت چاڵاك بێت " سه‌رپه‌رشتیار به‌لای كه‌می ده‌بێت زیاتر له " 3 تا 4 " كاتژمێر له هێڵ بێت ئه‌گه‌ر بێت و نه‌توانی با داوای ئه‌وه‌بكات " له سه‌رپه‌رشتیاری بمهێنه خواره‌وه " وه‌ك خاتوو " ڤینۆس " كه به‌وپه‌ڕی به‌ڕیزه‌وه داوای هێنانه‌خواره‌وه‌ی كرد ئێمه‌ش قبوڵمانكرد (( هه‌ركاتێك سه‌رپه‌رشتیار كاتی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بێته یانه باداوی هێنانه‌خواره‌وه بكات هه‌ركات گه‌ڕایه‌وه به دڵنیایه‌وه پله‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه )) ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه ئهندامێكمان به پله‌ی سه‌رپه‌رشتیار دانا ده‌بێت ئه‌و چاڵاكیه‌ی له یانه‌كانی تر هه‌یتی به پله‌ی ئه‌ندام ..... زیاتر په‌ره به‌و لایه‌نه بدات كه لێی سه‌رپه‌رشتیاره وه‌ك " خاتوو یاس " پاش ئه‌وه‌ی پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری له یانه‌یه‌كی تر وه‌رگرت لێره سارد بۆوه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی دڵسۆزی تی به‌ڵام به داخه‌وه سه‌رپه‌رشتیار هه‌یه به‌ن پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه .
1- كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی سه‌رهه‌نگ بۆ یه‌ك به‌ش به ناوی ( به‌رهه‌مه شیعریه‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین )
ئاسۆ / وه‌ك كاك سه‌رهه‌نگ ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌مه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه یه‌ك به‌ش به‌ناوی " به‌رهه‌مه‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین "
2- زیادكردنی به‌شێك به ناوی ( به‌هره‌ی ئه‌ندامان ) " شیعر، چیرۆك، په‌خشان، پۆسته‌ر ..هتد "
ئاسۆ / انشالله له داهاتوویه‌كی نزیك ئه‌م كاره ده‌كه‌ین .
3- به‌شه‌كانی (دیمانه‌ی ئه‌ندامان ) و ( دیمانه ) بكرێته یه‌ك به‌ش .
ئاسۆ / ئمهیان ئاسانه كێشه‌مان نیه ده‌كینه یه‌ك به‌ش
4- لابردنی به‌شی ( قوڵی خەیاڵ و نۆشینی حەقیقەت ) كه ته‌نها بۆ قسه‌ی زل كراوه‌ته‌وه و خاوه‌ن به‌ش ته‌نانه‌ت ژماره‌ی نهێنی یانه‌شی لا نه‌ماوه .
ئاسۆ / ئه‌م به‌شه هه‌ڵده‌گرین چونكه نزیكه‌ی چه‌ند مانگه هه‌یه چاڵاكی نیه .
ڕه‌خنه و گله‌یی :-
1- سه‌رهه‌نگ : هیچ چالاكیهكت نیه، ته‌نها له به‌شه‌كانی خۆت ده‌رئه‌كه‌وی و جارجاریش له هه‌ندێ بابه‌تی ده‌گمه‌ن. پاساویشت نه‌بونی كات نه‌بێ، چونكه ئاگادارم كه چه‌ند فه‌یسك بوك و یاهوو به‌كار ئه‌هێنی.
ئاسۆ / من به‌رگری له كاك سه‌رهه‌نگ ناكه‌م به‌ڵا ئه‌و له‌ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران نه‌ماوه كاك سیروان .
2- ئاسۆ، ڕه‌وان، سیروان، داریا، ئایه :- هیچ ڕۆشنبیریهك به پهیامهكانتانهوه دیار نیه، ته‌نها وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاك ڕه‌فتار ئه‌كه‌ن و شاكارتان گواستنه‌وه‌ی بابه‌ته.
ئاسۆ / كاك سیروان ئه‌م شه‌وه كه به‌یه‌كه‌وه بووین وه‌پێش چه‌ند ڕؤژێك له‌مه‌و به‌ر دانشتین به‌یه‌كه‌وه ئه‌وكات له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاوڕێیان كاك سه‌رهه‌نگ ئاگاداره " من زیاتر خه‌ریكی " DateBase " یانه و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی فایله‌كانی " Scrept " كانم ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م كاره هه‌فته‌ی 1 ڕۆژ ئه‌نجام بده‌م نزیكه‌ی ( 5 تا 6 ) كاتژمێری ده‌وێت " ده‌بێت زیاتر سه‌رپه‌رشتیاران خه‌ریكی ئه‌م جۆره كارانه بن "
ئێمه زۆر خۆمان ههڵئهكێشین كه گوایه یانه‌یه‌كی زۆر ڕۆشنبیرمان هه‌یه، من تاقی كردنهوهیهكم كرد بلۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئیمه ڕۆشنبیرین یان ئه‌ندامانی مه‌كۆ و یانه‌كانی تر؟
ئاسۆ / بۆ ئه‌م بابه‌تی " ته‌وه‌ره‌یه " له‌گه‌ڵ تۆم به‌داخه‌وه یانه‌كه‌مان له‌و ڕووه‌وه زۆر لاوازه چونكه ئێمه زیاتر خه‌ریكی شتی بێ كهڵكین گرینگ‌ترین به‌ڵگه‌ش بابه‌ته‌كانی وێنه و نوكته و ....... هتد .. كه زۆربه‌ی كات سه‌رپه‌رشتیاران ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن .
له كۆتایدا هه‌موو ئه‌م پێشنیارانه‌ی كه بهرزتكردۆتهوه قبوڵ ده‌كرێت به دڵنیایه‌وه كاك سیروان گیان
هه‌روه‌ها گۆڕانكاریه‌كی زۆریش ده‌كه‌ین .[/size]