بابه‌ت: ئایا ده‌زانی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیال چه‌ند پاره وه‌رده‌گرن؟
ئاماده‌كردنی:سه‌فین
[size=24]ره‌نگه زۆربه‌مان له‌وه بێئاگابین كه هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌شداربووی مۆندیال له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) پاره وه‌رده‌گرێت. بۆ مۆندیالی ئه‌مساڵیش كه له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا و وڵاتی باشووری ئه‌فریقیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن فیفاوه وه‌ك دیاری وه‌رده‌گرێت، جگه له‌م دیارییه‌ش هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بڕی شه‌ش ملیۆن دۆلاری پێده‌درێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بگاته قۆناغی دووه‌م واته: قۆناغی شازده ئه‌وه بڕی نۆ ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی كه ده‌كه‌نه قۆناغی هه‌شت ئه‌وه بڕی هه‌ژده ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی كه ده‌گه‌نه قۆناغی پێشكۆتایی (قۆناغی چوار) ئه‌وه بڕی بیست ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرن. جگه له‌مانه‌ش ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ی كه ده‌گه‌نه یاری كۆتایی ئه‌وه بڕی بیست و چوار ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ك جامی جیهانی 2010 به‌ده‌ست ده‌هێنێت ئه‌وه بڕی سی و یه‌ك ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت.
شایانی باسه یاریزانی هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌شداری مۆندیال بكات ئه‌وه یانه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر هه‌ر یاریزانێكی 1700 دۆلار وه‌رده‌گرێت.[/size]