1

بابه‌ت: پاڵه‌وانی 2006 نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت

له‌یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی خۆیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئیطاڵیا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن
به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاره‌ی مه‌كسیك

له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا بۆخۆئاماده‌كردن بۆ جامی جیهانی 2010 ی باشوری ئه‌فیریقیا
شه‌وی رابردوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیطاڵیاومه‌كسیك روبه‌روی یه‌ك بونه‌وه‌
له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له‌خوله‌كی 17 یاریزان كارلۆس ئه‌لبێرتۆڤیلا توانی گۆڵی
یه‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاره‌ی مه‌كسیك تۆمار بكات هه‌ڵبژارده‌ی ئیطاڵیا هه‌وڵیاندا كه‌ گۆڵی
به‌رامبه‌ر تۆماربكه‌ن له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌ڵام نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك كۆتایی هات به‌گۆڵیك
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ دا له‌خوله‌ی 83 یاریزان ئه‌لیكسندرمیدینا توانی گۆڵی دووه‌م
تۆماربكات بۆ هه‌ڵبژاره‌ی مه‌كسیك له‌دوا خوله‌كی یارییه‌كه‌شدا له‌خوله‌كی 89 یاریزان
لیوناردۆ بونوتشی تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیطاڵیا تۆمار كرد یارییه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌
وه‌ندی هه‌ڵبژاره‌ی مه‌كسیك كۆتایی هات به‌ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ

نوسه‌ر:سانی ناصیح \ نیوڵاین سپۆرت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: پاڵه‌وانی 2006 نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت

ده‌سته‌کانت خۆش کاک سانی گیان ، بێگومان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ هێزن . . .
هیوادارم هه‌ڵبژارده‌ی ئیطالیا له‌ مۆندیال ئاستێکی به‌رزتر نمایش بکات .

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !