1

بابه‌ت: ئه‌ڵمانیا به‌ سێ گۆڵ بۆسنه‌ی به‌رێكرد

له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت
به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی بۆسنه‌

له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا بۆخۆئاماده‌كردن بۆ جامی جیهانی 2010 ی باشوری ئه‌فیریقیا
شه‌وی رابردوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و بۆسنه‌ روبه‌ری یه‌ك بوونه‌وه‌
له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له‌خوله‌كی 15 یاریزان ئه‌دین دزیكۆ توانی گۆڵی یه‌كه‌ تۆماربكات
بۆ هه‌ڵبژارده‌ی بۆسنه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌وڵیان دا كه‌له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا گۆڵ
تۆمار بكه‌ن به‌ڵام نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وندی
هه‌ڵبژارده‌ی بۆسنه كۆتایی هات به‌گۆلێك له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
به‌ئاستێكی به‌رز به‌دیاركه‌وت له‌خوله‌كی 50 یاریزان فلیپ لام توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات
بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌خوله‌كه‌كانی 73 و 77 به‌لێدانی سزا یاریزان شڤانشتایگه‌ر توانی
دووگۆڵ تۆمار بكات بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا یارییه‌كه‌ش له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كۆتایی هات
به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ

نوسه‌ر:سانی ناصیح \ نیوڵاین سپۆرت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .