1

بابه‌ت: كه‌ی پێشوازی وایه‌

http://www.shafaaq.com/shku/images/stories/warzsh/h_kurdestan-.jpg
 
   
هەڵبژاردەی كوردستان لە تۆپی پێ كە پلەی دووەمی پاڵەوانیەتیی جامی جیهانیی ڤیڤای بەدەست هێنا،
بە بێ ئەوەی هیچ بەرپرسێكی وەرزشی و حكوومی پێشوازییان بكەن، گەڕانەوە كوردستان.
دوای بەشداریكردنییان لە چوارەمین پاڵەوانیەتیی جامی جیهانیی ڤیڤا لە تۆپی پێ،
دوای نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە شاندی هەڵبژاردەی كوردستان گەییشتەوە پایتەختی هەرێمی كوردستان
و لە لایەن شاندێك لە سكرتێر و ئەندامانی یەكیەتیی تۆپی پێی كوردستان و سەرۆكی وەرزشوانە دێرینەكانی
كوردستان و چەند وەرزشوانێكی دیكە پێشوازیی كران، بەڵام جێی سەرنج بوو كە هیچ بەرپرسێكی وەرزشی و حكوومی ئامادەی
پێشوازیكردنی هەڵبژاردەی كوردستان نەبوون. هەروەها تەنیا پەیامنێری ڕۆژنامەی هەولێر و
دوو كەناڵی تەلەڤزیۆنی لە گەڕانەوەی شاندەكەدا ئامادە بوون

2

وه‌ڵام: كه‌ی پێشوازی وایه‌

ده‌ست خۆش بابه‌تێكی جوانه‌ هه‌ربژیت