1

بابه‌ت: چه‌ندشیعرێكی زۆرخۆش بۆئێوه‌

دڵێکی شوشه

چۆن ئه‌توانیت دڵی که‌سێک ئازار بده‌یت

که‌ هێنده‌ی ئه‌م دنیا جوانه‌ خۆشیده‌ویت

کاتێک دڵی ناسکی ئه‌و وه‌ک شوشه‌ بێت

ناترسی له‌ ده‌سته‌کانتا بیشکێنیت

گه‌ر ته‌واوی ژیانی ئه‌و تۆ بێت

چۆن ئه‌توانی له‌ ژیان بێبه‌شی که‌یت

گه‌ر ده‌وای دڵی ناسکی یه‌ک وشه‌ت بێت

چۆن دڵت دێت به‌ بێده‌نگی بیمرێنیت

چۆن ئه‌توانیت جه‌لادێک بیت

شکێنه‌ری دڵێکی شوشه‌ بیت



له‌بیرته‌که‌م


وتم چیتر تۆم خۆشناوێ و له‌بیرته‌که‌م

له‌ ناو دڵی پڕ ئازارما ده‌رتئه‌که‌م

گه‌ر چاوانیشم بۆت گریا به‌ده‌ستی خۆم ده‌ریئه‌که‌م

ئه‌گه‌ر دڵیشم بۆت ته‌نگ بوو له‌ جه‌سته‌مدا ده‌ری ئه‌که‌م

به‌ڵام ئازیزم نه‌متوانی چونکه‌ تۆ گوڵێکی ئاڵی

ئه‌ڕوانمه‌ هه‌ر جێگه‌یه‌ک تۆ له‌ ئه‌وێدا ڕواوی




به‌رگه‌ی دابڕانت ناگرم

ئازیزه‌که‌م لێم ببوره‌ گه‌ر چاوه‌ڕێم بویت و نه‌هاتم

خۆم ئه‌زانم کاتێک هاتم به‌رگه‌ی دابڕانت ناگرم

کاتێک به‌رامبه‌رت دانیشتم چاوانتم کرده‌ نیشتمان

عه‌شق و خۆشه‌ویستی خۆمم بۆ تۆ باران

گه‌ر دڵی خۆمم وه‌ک دیاری پێشکه‌ش کردیت

به‌رگه‌ ناگرم بۆ ساتێکیش له‌ من دوربیت

ئاخر گوڵم کێ بێ دڵی خۆی ژیاوه‌ تا من بژیم

دڵی منیش به‌ دابڕانی تۆ نامێنێت ئه‌ی ئاخۆ چۆن به‌رگه‌بگرم

بۆیه‌ ئازیز لێم ببوره‌ گه‌ر نه‌هاتم

چونکه‌ به‌رگه‌ی دابڕانی تۆ ناگرم



هه‌سته‌کانی دڵ

مناڵێکی خنجیلانه‌ ده‌ستی گرتمو پێی وتم

ئاخۆ کێبێت له‌ دایکم خۆشه‌ویستر لام

چ ده‌نگێک و چ ئاوازێک وه‌ک لایلایه‌که‌ی دایه‌ گیان شیرین بێت لام

بێجگه‌ له‌ باوه‌شی گه‌رمی کوێبێت خاک و نیشتمانم

گه‌نجێکی دڵ پڕ له‌ ئێشو ئازارم دی

تیری چاوی شۆخێکی جوان پێکابوی دڵی

ئه‌و پێی وتم ئاخۆ چ ئازارێک هه‌یه‌ سه‌ختتر له‌ ئازاری خۆشه‌ویستی

ئاخۆ چ ماڵێک هه‌یه‌ خۆشتر له‌ ناو دڵی ئازیزه‌که‌ی

پیرێک فرمێسکه‌کانی ناو چاوانی بۆ من دوا

ئه‌یوت چه‌نده‌ سه‌خته‌ که‌ کۆرپه‌له‌که‌ت ئه‌ڵێ ماڵئاوا

که‌ ڕۆڵه‌که‌ی خۆت جێیهێشتی ئه‌مێنیته‌وه‌ بێ نه‌وا

که‌ دڵێ بێت جێتبهێڵێت ئه‌ی ئه‌جری دایک و باوک کوا

منیش ئه‌ڵێم هه‌سته‌کانی دڵ ئه‌گۆڕێن نامێننه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌

ته‌نها خۆشه‌ویستی خوایه‌ که‌ تا مردن له‌ ناو دڵه‌

هه‌ر ناوی پیرۆزی ئه‌وه‌ جێگه‌ی قوڵایی دڵه‌




خه‌وێکی تاڵ

ئازیز ئه‌و ڕۆژه‌ی پێم وتیت خۆشم ناویت

که‌پێم وتیت له‌ناو دڵما ماڵه‌که‌شتم بۆ تێکداویت

وتم له‌ ناو چاوه‌کانما وێنه‌کانتم نه‌هێشتوه‌

هیچ کام له‌ یادگاریه‌کانمان له‌ خه‌یاڵما نه‌هێشتوه‌

حه‌رفه‌کانی ناوه‌که‌تم دانه‌ دانه‌ سوتاندوه‌

ئێستاکه‌ به‌ ته‌واوه‌تی عه‌شقی تۆم له‌بیرکردوه‌

ئه‌م گوڵانه‌ش ئه‌وانه‌ن که‌ بۆت هێناوم

هه‌ر لێره‌دا هه‌مویان هه‌ڵئه‌وه‌رێنم

که‌ ده‌ستم برد بۆ گوڵه‌کان یه‌کێک له‌ دڕکت گوڵه‌کان ئازاری دام

به‌و ئازاره‌ له‌ خه‌وێکی قوڵ و ناخۆش ده‌ریهێنام

گوڵم ئه‌م هه‌مو قسانه‌ له‌ ناو خه‌وێکی تاڵا بون

زۆر خۆشحاڵم که‌ هیچ کامیان ڕاستی نه‌بون


(هیوادارم به‌دڵی هه‌موولایه‌ك بێت )





http://kurdup.com/up/uploads/picture/03a8eebd18.jpg

2

وه‌ڵام: چه‌ندشیعرێكی زۆرخۆش بۆئێوه‌

zor jwana dast xosh

کتێب باشترین هاوڕێی منه وه‌ جوانترین دیاری یه.

3

وه‌ڵام: چه‌ندشیعرێكی زۆرخۆش بۆئێوه‌

دةس خؤش بةراستى زؤر جوانن شيعرةكانت هةر بزى

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

4

وه‌ڵام: چه‌ندشیعرێكی زۆرخۆش بۆئێوه‌

دةس خؤش بةراستى زؤر جوانن شيعرةكانت هةر بزى

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]