بابه‌ت: کورته چیڕۆک: ژن و مێردێکی هه‌ژار !
ژن و مێردێکی هه‌ژار له خانوویه‌کی بچووکدا ده‌ژیان هیچ پاره‌یه‌کیان نه‌بوو، ته‌نها پیاوه‌که کاتژمێرێکی کۆنی هه‌بوو ئه‌وانه‌ی زنجیرێکیان پێوه ده‌کرد به‌ڵام کاتژمێره کۆنه‌که‌ی ئه‌و پیاوه هه‌ژاره ئه‌و زنجیره‌شی نه‌بوو، جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ده‌بێت ژنه‌که ده‌یه‌وێ دیاریێک بۆ مێرده‌که‌ی بکڕێت وه پیاوه‌که‌ش ده‌یه‌وێت بۆ ژنه‌که‌ی دیارێک بکڕێت به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ژاری تووانای کڕینی هیچ شتێکیان نییه، به ناچاری پیاوه‌که هه‌وڵی فرۆشتنی کاتژمێره کۆنه‌که‌ی ده‌دات بۆ کڕینی تۆقه‌یه‌ک بۆ قژی ژنه‌که‌ی چوونکه قژی ژنه‌که‌ی زۆر جوان بوو، که‌چی ژنه‌که‌ش له‌به‌ر هه‌ژاری هه‌وڵی بڕینی قژه‌که‌ی و فرۆشتنی ده‌ده‌ت تاوه‌کوو زنجیره‌یه‌ک بۆ کاتژمێره کۆنه‌که‌ی مێرده‌که‌ی بکڕیت، ژن و مێرده‌که ئه‌و دیارییه‌ی مه‌به‌ستیان بوو کڕیان، پیاوه‌که به فرۆشتنی کاتژمێر تۆقه‌یه‌کی بۆ پرچی ژنه‌که‌ی کڕی وه ژنه‌که‌ش به بڕینی پرچی و فرۆشتنی توانی زنجیره‌یه‌ک بۆ کاتژمێری پیاوه‌که‌ی بکڕێت، له ڕۆژی سه‌ری ساڵدا، ژنه‌که زنجیره‌که‌ی به پیاوه‌که دا به دیاری به‌ڵام به‌داخه‌وه کاتژمرهکهی نه‌مابوو، وه پیاوه‌که دیاریه‌که‌ی به ژنه‌که‌ی دا به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ویش قژی نه‌مابوو، لێره‌دا هه‌ردووکیان شه‌رمیان له‌خۆ کرده‌وه، به‌ڵام لێره‌دا به‌ده‌رکه‌وت که له‌م هه‌ژارییه‌دا زۆر به پاکی و ڕاستی یه‌کتریان خۆشده‌وێ.