بابه‌ت: شیكردنه‌وه‌ی یاری (هۆڵه‌ندا × دانیمارك)
[size=24]ڕۆژی دوو شه‌ممه له یاری كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م كه به یاری لووتكه ده‌ست پێ ده‌كات له نێوان هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی هۆڵه‌ندی و دانیماركی،هۆڵه‌ندا ده‌یه‌وێت به توندی ده‌ست به پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه بكات بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی دووه‌م و یه‌كێكه له پاڵێوراوان بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی جامی جیهانی كه‌چی هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی به لای كه‌م چاوی له‌سه‌ر خاڵێك داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هیواییهكانی به زیندووی بمێنێته‌وه بۆ به‌ده‌ست هینانی یه‌كێك له پلیته‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌م.
ناسنامه‌ی یاری
كۆمه‌ڵه / جه‌وله : كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م | جه‌وله‌ی یه‌كه‌م
بهروار : دوو شه‌ممه| 14 يونيۆ 2010
كــــات : 11:30 گرینیچ | 2:30 هه‌ولێر
شوێن : جۆهانسبۆرگ
بێژه‌ر : یوسف سێف | حاتم بهتیشه
یاریگای یارییه‌كه
شــــار
جۆهانسبۆرگ
ساڵی دامه‌زراندن
1987
ژماره‌ی كورسی
94,700
هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر یاریگا
یاریگای سۆكێر سیتی كه به شێوه‌یه‌كی میعماری زۆر جوان دروست كراوه و یه‌كێكه له جوانترین یاریگایه‌كان جیهان و ده‌توانێت 90 هه‌زار هانده‌ر زیاتر له خۆی بگرێت وه نوێ كردنه‌وه‌ی یاریگایه‌كان نزیكه‌ی 465 ملیۆن دۆلارـی تێچوو ئه‌م نرخه‌ش جوانی ئه‌م یاریگایه‌مان بۆ دیار ده‌كات.
ناوبژیوان
یـــاری
هۆڵه‌ندا Vs دانیمارك
به‌رواری له دایك بوون
1969-09-18 ( 41 ساڵ )
شوێنی له دایك بوون
فه‌ڕه‌نسا
نێوده‌وڵه‌تی
2006
ژماره‌ی یارییه‌كان له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه
0 یاری
ژماره‌ی كارته‌كان
زه‌رد
00 سوور
00
یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌م :
ئێریك دانسلۆت ( فه‌ڕه‌نسا )
یاریده‌ده‌ری دووه‌م :
لۆرێنت ئیگۆ ( فه‌ڕه‌نسا )
ناوبژیوانی چواره‌م :
دواین پێنج یاری له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده
دیدی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی
هۆڵه‌ندا وه‌ك به‌رده‌وام به شێوه‌ی گروپی یاری ده‌كات واته هێڵی به‌رگری و ناوه‌ڕاست و هێڕش بردن به یه‌ك ئاست یاری ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش له ساڵی حه‌فتایه‌كان تا ئێستا هۆڵه‌ندا پشتی به یه‌ك یاریزان نه‌به‌ستووه،ڕاهێنه‌ر ڤان مارڤیك به پلانی 4-3-3 یاری ده‌كات و پشت به تواناییه‌كانی یاریزانه‌كانی ده‌به‌ستێت له هێڵی ناوه‌ڕاست و ھێڕش بردن و خێرایی له یاری كردن،له گۆڵپارێزایهتی ستیكلنبێرگ كه ئه‌مه یه‌كه‌م پاڵه‌وانیه‌تی گه‌وره‌یه به‌شداری تێدا بكات وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌دا وه به به‌رده‌م ئه‌و به‌رگریكاران ڤان دێر وێل و ڤان بڕۆنكهۆرست ده‌بینرێت كه هه‌ردوو كیان خاوه‌ن ئه‌زموونن وه ده‌توانن ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و خۆیان له ژێر فشار بهێننه ده‌ره‌وه،به‌ڵام له ناوجه‌رگه‌ی هێڵی به‌رگری به ڕای چاودێران و من خاڵی بێ هێزی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا كه هه‌ردوو یاریزان هێتینگا و ماتیێسن یاری تێدا ده‌كه‌ن كه هه‌ردووكیان ئه‌زمونی نێوده‌وڵه‌تیان نیه بۆیه پێشبینی كێشه له‌و شوێنه ده‌كرێت.
له هێڵی ناوه‌ڕاست چه‌ند یاریزانێكی ئاست به‌رز ده‌بینین له‌وانه كاپتنی یانه‌ی باڤاری ماڕك ڤان بۆمێل و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانشسته‌ر سیتی نایجێل دی یۆنگ و سناێدێر كه ده‌توانێت جۆكێر یاری بكات له گشت شوێنێك ئه‌مه‌ش به هۆی كه‌می لیاقه‌ی دێرك كاوت كه ڕه‌نگه له هێڵی هێڕش بردن یاری بكات به‌رامبه‌ر هێڵی به‌رگری به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مه‌درید ڤان دێر ڤارت ـمان بیر نه‌چێت كه ڕۆلێكی گرنگی هه‌یه له هێڵی ناوه‌ڕاستی هۆڵه‌ندا.
له هێڵی هێڕش بردن گۆڵكاری یانه‌ی ئه‌ڕسینالی ئینگلیزی ڕۆبێن ڤان پێرسی ده‌بینین كه ده‌توانێت له نیوه‌ی هێڕش بردن گۆڵ تۆمار بكات وه هه‌روه‌ها ده‌توانرێ یاریزان هۆنتلارـیش به‌شداری بكات كه ئه‌ویش هیچی له هاوڕێیه‌كانی خۆی كه‌متر نیه.
لێره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ڕاهێنه‌ر ڤان مراڤیك چه‌ندین هه‌ڵبژاردنی له پێشدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یاری بگۆڕێت ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن له خێرایی جولانه‌وه‌ی یاریزانان و ئاڵوگۆڕ كردنه‌وه‌ی شوێنی خۆیان له كاتی یارییه‌كه.
دیدی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی
ماڕتن ئۆلسن ڕاهێنه‌رێكی زۆر به ئه‌زمونه و پێشتر ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئه‌جاكس ئه‌مستردامی كردووه بۆیه كه‌مێك له نهێنیه‌كانی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی ده‌زانێت وه به سه‌یر كردنی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ جامی جیهانی ده‌بینین كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی تیپێكی هێڕشبهریه زیاتر له‌وه‌ی به‌رگریكاری بێت،له هێڵی به‌رگری كه‌س دوو ڕا نیه به‌وه‌ی گۆڵپارێزی ئاست به‌رز سۆرێنسن ده‌بێت وه له ھێڵی به‌رگری چوار یاریزانی زۆر به‌هێزی هه‌یه ئه‌وانیش دانیێل ئاگێر و سایمۆن كایێر وه له هه‌ردوو لای ڕاست و چه‌پ پاتریك مێتلگا و لارس یاكۆبسن ده‌بینین كه له باشترین به‌رگریكارانی ئه‌وروپا ده‌ژمێردرێن له حاڵی حازر و ده‌كرێت یاریزان كرۆلدرۆپ به‌شداری له شوێنی یاكۆپسۆن بكات به‌لام به هۆی كێشه‌ی پێكان ئه‌وا پێده‌چێت یاكۆپسۆن یاری بكات.
له هێڵی ناوه‌ڕاست كه له سێ یاریزان پێك دێت ئه‌وانیش كریستیان پۆلسن ـی كاپتن و یاكۆپ و ئانفۆلدسن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێڵی ناوه‌ڕاست كلیل بده‌ن له به‌رامبه‌ر شاڵاوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی و هۆكاری دانانی سێ یاریزان له هێڵی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر نه‌گۆڕینی هزری ڕاهێنه‌ر بۆ هێڕش كردن و هێڕش كردن له هه‌موو ساتی یارییه‌كه،له باڵه‌كان یاریزانی یانه‌ی ئه‌جاكس ڕۆمێدال یاری ده‌كات و له لایه‌كه‌ی تر یۆرگێنسن یاری ده‌كات و به هۆی تووش بوونی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌ڕسینال نیكلاس بێندتنێر ئه‌وا پێده‌چێت یاریزانی یانه‌ی فاینۆرد ڕۆتێردام تۆماسۆن هێڵی هێڕش بردنی هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی به‌ڕێوه ببه‌ن.
ئایا تۆ ئه‌م یارییه چۆن شی ده‌كه‌یته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت؟[/size]
سه‌فین :یاریگا