بابهت: گهردوون.............
ڕاستیە زانستیە نوێیەكانی بونەوەر:
بەپێی تازەترین بیردۆزە زانایان دەڵێن: تەمەنی بونەوەر 13.7 بلیۆن ساڵه، سەرەتای دروست بونی بونەوەر بە تەقینەوەیەكی مەزن دەستی پێكرد، پاشان ئەستێرە و گەلەئەستێرەكان دەستیان بە پێكهاتن كردووە، بەڵام لەلای زاناكان دەركیان بەبونی گرفتێك كرد، دەبوو تەقینەوە مەزنەكە بونەوەر ڕوناك بكاتەوە و پاشان بەدوایدا بونەوەر بەردەوام بەرەو ڕووناك بوونەوە بچێت, بەڵام دۆزینەوە نوێیەكان ئەوەیان دەرخست كە بونەوەر لەسەرەتادا بە چەند چاخێكی تاریكیدا تێپەڕ بووە كە ملیۆنان ساڵی خایاندووە! دوای ئەوە ئەستێرەكان و گەلەستێرەكان دەستیان بە دروست بوون كردووە كە بۆتە هۆی كۆتایی هێنانی چاخی تاریكی و دەستپێكردنی چاخی ڕوناكی.
زانایان باس لە دۆزینەوەی گەلەئەستێرەیەك دەكەن كه 13 بلیۆن ساڵ لە ئێمەوە دوورە، كە بە دورترین تەن دادەنرێت لە زەویەوە و تیشكەكەی لاوازە و تەنها بە هۆكارە زۆر پێشكەوتوەكان نەبێت نابینرێت، تیمێك لە زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا دەڵێن كە توانیویانە زانیاری لەسەر ئەم گەلەئەستێرەیە بەهۆی پێگەی گەردونی"ی Keck II كۆبكەنەوە كە لەسەر لوتكەی یەكێك لە گركانە دامركاوەكان دانراوە.
زانایان بۆیان دەركەوت كە گەلەستێرەكان بە ئەندازەیەكی یەكجار زۆر و گەورە لە گەردووندا بڵاون و، ژمارەیان بە سەدان بلیۆن گەلەستێرە خەمڵاند و، ژمارەی ئەستێرەكانی هەر گەلەستێرەیەكیشیان بە سەدان بلیۆنی تر ئەستێرە مەزەندە كرد( 13). ئیتر كەوتنە پرسیار كردن لەباری ئەوەی كە: ئایا شێوەی گەردوون چۆنە گەر لە دەرەوەی گەردوونەوە بۆی بڕوانین؟ ئایا گەلەستێرەكان و گاز و تەپوتۆزی گەردوونی چۆن چۆنی لە بۆشایی نێوان ئەستێرەكاندا دابەش بوون؟ ئایا هیچ سیستەمێك هەیە ئەم دابەش بوونەی لە دەستدا بێت؟
وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە پێویستی بە دیزاین و دروستكردنی كۆمپیوتەرێكی زەبەلاح بوو كە بتوانێت بە كرداری (هاوشێوەكاری) وێنەی بچووككراوەی گەردوونی ڕاستەقینە بكێشێت. ئیتر زانایان سەرجەم زانیارییە پێویستەكانیان دا بەم كۆمپیوتەرە مەزنە، تاكو كارەكەی ئەنجام بدات. ئامانجیشیان لەم پڕۆسەیە بەدەستهێنانی هەرچی زانیاریی وردترە لە بارەی دابەش بوونی گەلەستێرەكان لە گەردووندا.
ماوەیەكی نزیك پێش ئێستا چەند زانایایەكی خەڵكی بەریتانیا (لەوانە: زانایانی زانكۆی دورهام و نۆتینگهام) و ئەڵمانیا و كەنەدا و ئەمریكا مەزنترین كرداری كۆمپیوتەرییان ئەنجام دا بۆ بە دەستهێنانی وێنەیەكی بچووككراوەی گەردوون. بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر لە دە هەزار ملیۆن زانیارییان سەبارەت بە زیاتر لە بیست ملیۆن گەلەستێرە دا بە كۆمپیوتەری ناوبراو. خۆ هەرچەندە ئەم ئامێرە خێراییەكی لە ڕادەبەدەری هەیە كەچی لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی بیست و هەشت ڕۆژی ڕەبەق كاری لەسەر ئەو زانیارییانە كرد هەتا توانیی وێنەیەكی بچووككراوەی گەردوون بكێشێت..
ئەو زانیارییانەی بەو كۆمپیوتەرە دران لەوانە بوون كە تا ئێستا بەدەست هاتوون سەبارەت بە فرانبوونی گەردوون و ڕەوشی ئەستێرەكان و تەپوتۆزی گەردوونی، بە نیازی بەدەست هێنانی وێنەیەكی هاوشێوەی گەردوون لە فراوانبوونەكەیدا و، دەستنیشان كردنی ئەو ڕێگایانەی كە ئەستێرەكان و گەلەستێرەكان دەیگرنەبەر.
پڕۆفیسۆر (Carlos Frenk)( 15) لە زانكۆی دورهامی بریتانیا و بەڕێوەبەری ئەم بەرنامەیە دەڵێ( 16):
"It is the biggest thing we have ever done," It is probably the biggest thing ever in computational physics. For the first time we have a replica Universe which looks just like the real one. So we can now for the first time begin to experiment with the Universe".واتە: "ئەمە گەورەترین شتە كە تا ئێستا بە ئەنجاممان گەیاندووە، لەوانەشە لە فیزیای كۆمپیوتەریدا بە گەورەترین دەستكەوت دابنرێت. ئێمە ئێستا بۆ یەكەم جار نوسخەیەكی گەردوونمان وەك خۆی لە بەردەستدایە كە بە وێنەی گەردوونی ڕاستەقینە لە پێش چاودا دەردەكەوێ. هەر لەبەر ئەوەشە كە بۆ یەكەم جار دەتوانین دەست بە تاقیكردنەوەكانمان بكەین لەسەر گەردوون".
ەند تاڵێكی ماددە تاریكەكەی گەردوون:
بە چەند بەڵگەیەكی جۆراوجۆر سەلماوە كە ماددەیەكی تاریك هەیە بەسەر گەردووندا زاڵە. ئەم ماددەیە هێشتا نەبینراوە و نازانرێ چییە. بەڵام زانایان دەڵێن: هەموو ئەوانەی كە تا ئێستا دەیانبینین 4%ی قەوارەی گەردوونە، ئەوی تری بە ڕێژەی 22% ماددەیەكی تاریكە و بە ڕێژەی 74%یش وزەیەكی تاریكە. ئەوەی جێی سەرسووڕمانی زانایان بوو بریتی بوو لەوەی كە بۆیان دەركەوت ماددە نەبینراوەكەش بە چنینێكی توندوتۆڵ دابەش بووە و، هەر ئەو ماددە تاریكەشە كە بەهۆی چەند پردێكی گەردونییەوە گەلەستێرەكان پێكەوە پەیوەست دەكات، تەنانەت ئەم پردانەش چەند تاڵێكن لەو تۆڕە( 22).
سهرچاوه : ناوهندی کوردستان
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!