1

بابه‌ت: ئیسلام و كورد دوو هه‌قیقه‌تی‌ لێك دانه‌بڕاون

ئیسلام و كورد دوو هه‌قیقه‌تی‌ لێك دانه‌بڕاون...


فه‌رمانڕه‌وای‌ سته‌م كار به‌ ببانوی‌ جۆراو جۆره‌وه‌ به‌ ناوی‌ ئیسلامه‌وه‌ به‌ ناهه‌ق و ناڕه‌وا قه‌لاَچۆی‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی‌ بێ‌ ده‌سه‌لاَتیان كردووه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ گه‌لی‌ كوردیش له‌و ڕۆژه‌ی‌ چۆته‌ژێر ئاینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلامه‌وه‌ به‌دڵ و به‌گیان باوه‌شی‌ به‌و ئاینه‌ پیرۆزه‌ داگرتووه‌.زۆر جار له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌و فه‌رمانڕه‌واكان به‌( ناو ئیسلامی‌) یه‌كانه‌وه‌ توشی‌ كاره‌سات و هێرشی‌ ناڕه‌وا و نه‌فیرعام بۆ سه‌ركرده‌ بۆته‌وه‌ جا ئه‌گه‌ر زۆر به‌ هۆی‌ ئازایه‌تی‌ ڕۆڵه‌ی‌ كورده‌كان خۆیانه‌وه‌ و سه‌ختی‌ ڕێگا و كیۆه‌كانی‌ كوردستان دووژمنه‌كانی‌ تووشی‌ تێك شكانو له‌ ئاكام دا سه‌ری‌ خۆیان داویه‌تی‌ له‌ به‌رد ...

شتێكی‌ روون و ئاشكرایه‌ كه‌ مێژووی‌ كورد له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تێكه‌ڵ به‌ مێژووی‌ ئیسلام بووه‌.تێیدا تواوه‌ته‌وه‌ چونكه‌ گه‌ڵی‌ كورد له‌ ژێر سایه‌ی‌ ئیسلامدا هه‌ستی‌ به‌ كه‌سایه‌تی‌ خۆی‌ كردووه‌ به‌ هاتنی‌ ئیسلام گه‌لی‌ كورد ئازادی‌ بۆ ده‌سته‌ به‌ربووه‌ له‌ چه‌وسانه‌وه‌و كۆیلایه‌تی‌ ڕزگاری‌ بووه‌ له‌ ئاینی‌ ئاگر په‌رستیان به‌لاناوه‌ چوونه‌ ژێر ئاینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام چونكه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ كه‌ ئاینی‌ تازه‌ی‌ دا هاتوو كه‌ سه‌ر چاوه‌كه‌ی‌ قورئانی‌ پیرۆزه‌ نامه‌ی‌ ئاسمانیه‌ زۆر له‌ ڕی‌ و شوێنی‌ پێشوی‌ به‌ ناو ئایین كه‌ ئاگر په‌رستی‌ بوو له‌ بارترو چاكتره‌ و پڕه‌ له‌ گیانی‌ یه‌كسانی‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ برایه‌تی‌ و ئازادی‌ بۆیه‌ گه‌لی‌ كورد باوه‌شیان بۆ ئاینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام كرده‌وه‌ له‌ ئامیزیان گرت و له‌ باوه‌شیا حه‌سانه‌وه‌ هه‌تا یاسای‌ ئیسلام په‌یڕه‌و كرابی‌ و فه‌رمانڕه‌واو حاكمه‌كانی‌ وولاَت زۆر به‌ داد په‌روه‌رانه‌ حوكمی‌ خۆیان كردووه‌ هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگاش به‌ گشتی‌ له‌ ژێر حوكم و ده‌سه‌لاَتیانه‌ به‌ ئازادی‌ ژیانیان بردۆته‌ سه‌ر پابه‌ندی‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ ئاسمانیه‌ بون گه‌لی‌ كورد حه‌سانه‌وه‌ی‌ پایه‌دار و درێژ خایه‌ن بووه‌ هه‌ركاتێكیش خه‌لیفه‌ و فه‌رمانڕه‌وایانی‌ مووسڵمانان كه‌متر پابه‌ندی‌ ده‌ستورو به‌رنامه‌ی‌ ئیسلام بوبن و هه‌ستی‌ ئاینیان به‌ره‌و لاوازی‌ ڕۆیشتبێ‌ ئه‌وه‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان به‌ گه‌لی‌ كوردیشه‌وه‌ توشی‌ چه‌وساندنه‌وه‌و تواندنه‌وه‌ بوون.یاسای‌ به‌شه‌ریه‌تیان به‌ سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی‌ ئازادی‌ و ئارامی‌ و برایه‌تیان لێبوته‌ ڕۆژی‌ ڕه‌ش و كاره‌سات و ناخۆشی‌ هه‌رچه‌ندێك ئه‌و فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌لاَتدارانه‌ له‌ ئیسلام دوركه‌وتبێته‌وه‌ ئه‌و كات زیاتر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانیان توشی‌ ژێر ده‌سته‌ و چه‌وساندنه‌وه‌ بوون چه‌مكی‌ شیعاری‌ خودایی‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت
( وجعلناكم شعوبا و قبائل لتعارفو) یان كردووه‌ به‌(وجعلنا كم شعوبا و قبائل لتتقاتلوا) فه‌رمانڕه‌وای‌ سته‌م كار به‌ ببانوی‌ جۆراو جۆره‌وه‌ به‌ ناوی‌ ئیسلامه‌وه‌ به‌ ناهه‌ق و ناڕه‌وا قه‌لاَچۆی‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی‌ بێ‌ ده‌سه‌لاَتیان كردووه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ گه‌لی‌ كوردیش له‌و ڕۆژه‌ی‌ چۆته‌ژێر ئاینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلامه‌وه‌ به‌دڵ و به‌گیان باوه‌شی‌ به‌و ئاینه‌ پیرۆزه‌ داگرتووه‌.زۆر جار له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌و فه‌رمانڕه‌واكان به‌( ناو ئیسلامی‌) یه‌كانه‌وه‌ توشی‌ كاره‌سات و هێرشی‌ ناڕه‌وا و نه‌فیرعام بۆ سه‌ركرده‌ بۆته‌وه‌ جا ئه‌گه‌ر زۆر به‌ هۆی‌ ئازایه‌تی‌ ڕۆڵه‌ی‌ كورده‌كان خۆیانه‌وه‌ و سه‌ختی‌ ڕێگا و كیۆه‌كانی‌ كوردستان دووژمنه‌كانی‌ تووشی‌ تێك شكانو له‌ ئاكام دا سه‌ری‌ خۆیان داویه‌تی‌ له‌ به‌رد ئه‌مجاره‌ هه‌ ولًَی‌ نانه‌وه‌ی‌ دووبه‌ره‌كی‌ شه‌ڕی‌ برا كوژی‌ و به‌ گژدا كردنی‌ یه‌كتریان بۆ داون ده‌بێ‌ گه‌لی‌ كورد مه‌منونی‌ چیا سه‌ركه‌ش و دۆڵ و ئه‌شكه‌وته‌كانی‌ وولاَته‌كه‌ی‌.بێ‌ كه‌توانیویه‌تی‌ له‌ ئامێزیان بگرێ‌ ناحه‌زانیان به‌ره‌و دواوه‌ بشكی‌ و به‌سه‌ر پاشوان دا بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌گینا زۆری‌ وه‌كو شا ئیسماعیل صه‌فه‌وی‌ و حه‌مه‌ ڕه‌زای‌ كوڕی‌ كمال ئه‌تاتورك و صدام حسین ی‌ له‌ گوڕانرو زۆری‌ كه‌ی‌ وه‌كو ئه‌وان پیلانیان له‌ دژی‌ میلله‌تی‌ كورد داوه‌.به‌لاَم به‌خۆیان و پیلانه‌كانیاننه‌وه‌ چوونه‌ زبڵدانی‌ مێژوو گه‌لی‌ كوردیش له‌ ناو چیا سه‌ركه‌شه‌كانی‌ كوردستان به‌و په‌ڕی‌ ئاینداریه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌خلاق و ڕه‌وشته‌ جوانه‌كه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ شیعاری‌ ((اشهد الااله‌ الله‌ واشهد ان محمد رسول الله‌)) ڕۆژی‌ (5) جار دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ كوردستان ده‌ڵی‌ ئه‌ی‌ نیشتمانم هه‌تا كێوه‌ سه‌ركه‌شه‌كانی‌ تۆ پایه‌داربن دیمه‌نی‌ سروشتی‌ تۆ واڕازاوه‌بێ‌ من ده‌ست له‌م ئاینه‌ پێرۆزه‌ به‌ر ناده‌م عه‌هدو په‌یمان بۆ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ سه‌ربازێكی‌ ماندونه‌ناسی‌ ئه‌م ئیسلامه‌ بین تا دوا هه‌ناسه‌ و دوا دڵۆپی‌ خه‌وێن له‌ ژیانمان دا مابێ‌ إنشا ْ الله‌ .

جمعه‌كانی‌ كورده‌یی
سه‌رچاوه‌:به‌خته‌وه‌ری‌