بابه‌ت: كـــات له نێوان زانست و قورئاندا
كـــات له نێوان زانست و قورئاندا ...
قورئان ئامــــــاژه بۆ ئـــــه‌وه ده‌كـــات كـــه خـــواى گه‌وره گه‌ردوونى لـــــه شه‌ش رۆژدا دروســـت كــــردووه، رۆژ لاى خــــوداى گـــــه‌وره چه‌ند كاتێكه
( فترات زمنية ), نـــــه‌ك ئه‌و رۆژه‌ى لاى ئێمـــه‌یـــه, لــــه‌بـــــه‌ر ئــــه‌وه‌ى كـــات رێـــژه‌یى یه (نیسبى یه) و ره‌هـا ( مطلق ) نى یه, ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ زانستى نوێ و بیـردۆزى رێـــژه‌یی ( النظريـــة النسبيـــة )دا رێـــك و گونجـــاوه، كـــــات لـــــه ژیــــانى دروست كــــراوه زینـدوو و نــا زیندووه‌كانیشدا گرنـگى یه‌كى زۆرى هه‌یـه، هه‌موومان گرنگى به كات ده‌ده‌ین وه‌ك نیشانده‌رێكى ته‌مه‌ن.
وه‌رگێرِانى: كه‌مال محمد سه‌رگه‌ڵوویی
گۆڤاری هه‌یڤ
لـــــه‌چوارچێـــــوه‌ى چـــــالاكى یه رۆشنبیـرى یه‌كـــانى دا (كۆمـــه‌ڵه‌ى ئیعجــــازى زانستى لـــه قورئان و سوننه‌تدا له قاهیره) كۆرِێكى ده‌رباره‌ى (كـــــات لـــــه نێـــوان زانست و قورئاندا) به‌ست بۆ به‌رِێز (دكتۆر مه‌نصور حسب النبی) سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه و مامۆستاى فیزیا له كۆلێژى كچان له زانكۆى (عین شمس)، ئاماژه‌ى بـــــۆ ئـــــه‌وه كرد كـــــه هه‌میشـــه قورئـــــان چـــــه‌ند ئاسۆیــه‌كى زانستى نوێى بۆ تێفـــكرین و وورد بوونـــــه‌وه‌ى زانایـــــان هێشتــــۆته‌وه, و زانستى راست بێ گومـــان مرۆڤه‌كان به‌ره‌و ئیمان ده‌بات، بێگومان ناگونجێ كـــــه ناكۆكى لــــــه نێــوان راستى یه‌كى زانستى و ئاماژه‌یه‌كى قورئانى دا دروســـت ببێت, مه‌گه‌ر زانــاكه لــــــه بۆچوونه‌كـــــــه‌ى دا هه‌ڵه‌ى كـــردبێ یـــــــاخوود توێژه‌ره‌وه قورئانى یه‌كه له توێژینه‌وه‌كه‌یدا نه‌یپێكا بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد كه قورئان زۆر مه‌سه‌له‌ى زانستیى نیشانــــــــداوه, لــــــه‌وانه: بابه‌تى دروست بوونى گه‌ردوون، كات (الزمان)، و شوێن (المكان).
قورئان ئامــــــاژه بۆ ئـــــه‌وه ده‌كـــات كـــه خـــواى گه‌وره گه‌ردوونى لـــــه شه‌ش رۆژدا دروســـت كــــردووه، رۆژ لاى خــــوداى گـــــه‌وره چه‌ند كاتێكه
( فترات زمنية ), نـــــه‌ك ئه‌و رۆژه‌ى لاى ئێمـــه‌یـــه, لــــه‌بـــــه‌ر ئــــه‌وه‌ى كـــات رێـــژه‌یى یه (نیسبى یه) و ره‌هـا ( مطلق ) نى یه, ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ زانستى نوێ و بیـردۆزى رێـــژه‌یی ( النظريـــة النسبيـــة )دا رێـــك و گونجـــاوه، كـــــات لـــــه ژیــــانى دروست كــــراوه زینـدوو و نــا زیندووه‌كانیشدا گرنـگى یه‌كى زۆرى هه‌یـه، هه‌موومان گرنگى به كات ده‌ده‌ین وه‌ك نیشانده‌رێكى ته‌مه‌ن.
مادده تیشكده‌ره‌كانى وه‌ك:(رادیۆم ویۆرانیۆم) تیشك بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ره‌نجـــام بگۆرِێن بۆ قورقوشم, هه‌موو ره‌گه‌زێكى تیشكده‌ر تێكرایـه‌ك و كـــــاتێكى دیارى كراویان هه‌یه بۆ تیشك بڵاوكردنــــه‌وه و گــــۆرِان، زانایــان هه‌ندێك مادده‌ى تیشكده‌رى وه‌ك (یۆرانیۆم و كاربۆن 14) به‌كـــــار دێنن بۆ دیـــــارى كردنى ته‌مـه‌نى زه‌وى و ته‌مه‌نى ژیان لــــه سه‌ر زه‌وى دا، هه‌روه‌ك زانـــــایان دیــــارده‌ى درێژ بوونــــه‌وه و فـــراوان بـــوونى ته‌مــــه‌نى زه‌وى به‌كــــــاردێنن لـــــه دیــــارى كردنى ته‌مــــه‌نى گــه‌ردووندا، (دكتۆر النبی) ته‌مـــه‌نى گه‌ردوونى وا بــــاس كردووه كـــه مه‌ســــه‌له‌یه‌كــه بــــۆ چـه‌سپاندنى بوونى خوداى دروستكه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گـــــه‌ردوون مـــادام سه‌ره‌تــــــایه‌كى كــــاتى هه‌بێـت, ئـــــــه‌وا به شێوه‌یه‌كى مه‌بده‌ئی ده‌بێـت دروسـت بـوو بێت، قورئان بانگه‌وازێكى روون و ئاشكرا ئاراسته‌ى مرۆڤه‌كان ده‌كات كـــــه لـــــه دروســــت بـوونى گــــه‌ردوون و سـه‌ره‌تــاى په‌یدا بوونــــه‌كه‌ى بكـــۆڵێته‌وه، خــــواى گــــه‌وره ده‌فه‌رمـــــــوێـت:
قُلِ انظُرُواْ مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ - یونس101 .
لــــه‌م ئایه‌ته‌وه چــــه‌ند ئامــاژه‌یه‌كى گرنگ وه‌رده‌گرین له‌وانه گه‌ران به‌زه‌وى دا كـــه ده‌مـــان گه‌یه‌نێته ســــه‌ره‌تـــاى دروســت بوونى, ئامـــــاژه‌ى قورئــــانیى لێـــره‌دا بـــه گه‌رِان (السیر) مه‌به‌ستى گـــه‌رِانى نـــاو زه‌وى یه نـــه‌ك سه‌ره‌وه‌ى! و ئاماژه‌یه به گـــــه‌رِان بـه چینـــه جیۆلۆجى یه‌كــــانیدا بــــۆ شـــاره‌زا بوون لـــه گــــه‌وره بوون, و نـــه‌شونمــــاى زه‌وى و هه‌رێمه رووه‌كى و ئاژه‌ڵیه‌كه‌ى سه‌ر رووه‌كه‌ى.
قورئان له زۆرێك له ئایه‌ته‌كانى دا باسى لـه‌وه كردووه كــه خواى گـــه‌وره گـــــه‌ردوونى لـــــه شه‌ش رۆژدا دروست كـــــردووه, وه‌ك ده‌فـــه‌رمــــوێت:
وَلَقَـدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَ الْأَرْضَ وَ مَا بَيْنَهُمَـا فِي سِتَّـةِ أَيَّـامٍ وَ مَا مَسَّنَا مِن
لُّغُوبٍ - ق38 ,
مه‌به‌ست لێره‌دا بــه رۆژ ( الأيام ) قــــۆنــــــاغ و مــــاوه‌یه‌كى دروســت كـــردنى ئــــــه‌م گه‌ردوونه‌یه, نه‌ك ئه‌و رۆژه‌ى كه لاى ئێمه‌ى مرۆڤ هه‌یه, به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئامـــاژه‌ى بـــۆ رسته‌ى (مِمّا تَعُدّون ) نـــــه‌كــردووه لـــــه هیچ یـــــه‌كێك لــــه‌و ئایه‌تانه‌ى كه باس لـــه رۆژه‌كانى درووست بوونى ئـــــاسمـــان و زه‌وى ده‌كــــات, وه‌ك ده‌فــــــه‌رموێت:
وَ هُوَ الَّذِي خَلَق السَّمَـاوَاتِ وَ الأَرْضَ فِي سِتَّـةِ أَيَّامٍ هود7،
یــاخوود:
اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَ الْأَرْضَ وَ مَـا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَـا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَ لَا شَفِيـعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ {4} يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَـاء إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْـرُجُ إِلَيْـهِ فِي يَـوْمٍ كَـانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّـا تَعُدُّونَ {5}- السجــده
زانایانى ته‌فسیر هه‌موویان كۆك و هــاورِان لـــه‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و (6)رۆژه دابه‌ش ده‌بێت بۆ سێبه‌شى یه‌كسـان, هه‌ر به‌شێكیان یه‌كسانه به دوو رۆژ لــه رۆژه‌كانى دروست بوونى گه‌ردون (به مه‌فهومى نسبى بۆ كات) به‌م شێوه‌یه :
یه‌كه‌م:
دوو رۆژ بۆ دروست كردنى زه‌وى له ئاسمانى دووكه‌ڵیى یه‌كه‌مه‌وه, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَ الْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا - الانبیا‌ء30 ,
ئـــه‌م ئــــایه‌ته بـــــه‌ڵگه‌یه لــــه‌ســه‌ر ئـــه‌وه‌ى كــه ئاسمانه‌كـــان و زه‌وى له یه‌ك پارچه‌ى گه‌ردوونیى بوون و پێكـــــه‌وه نوســــاو بــــوون, پاشــــان تـــه‌قى یه‌وه و لـــه‌یـــه‌ك جیابوونه‌وه.
دووه‌م:
دوو رۆژ بــۆ رێكخستنى حه‌وت ئاسمانه‌كان له سه‌ر یـه‌ك وه‌ك خواى گــــه‌وره ده‌فه‌رموێت:
فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ - فصلت12,
ئه‌مه‌ش ئـــاماژه‌یه بــۆ ئه‌و حاڵه‌تــــه دووكه‌ڵى یــــه‌ى ئاسمــان:
ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاء وَ هِيَ دُخَـانٌ فصلت 11 ,
واتـــــه: پـــــاش دوو رۆژ لـــــــه ته‌قینــــه‌وه گه‌وره‌كـه، پـــاش ئــــــه‌و ته‌قینه‌وه‌یـــه شێـــوازى ئاسمان دروست بوو ( فَقَضَاهُنَّ ) واته: له دروست كردنیان ته‌واو بووین.
سێهـــه‌م:
دوو رۆژ بــــۆ رێك خستنى زه‌وى لـــــه رِووى جیۆلۆجى یـــه‌وه و ئامـــاده‌كردنى بۆ خزمه‌تى مرۆڤایه‌تى، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا فصلت 10,
ئامـــاژه‌یه بـــۆ به‌ربوونه‌وه و پاشان جێگیر بوونى شاخه نه‌یزه‌كى یه‌كان له‌سه‌ر توێكڵى زه‌وى, یه‌كسه‌ر پاش ره‌ق بوونى توێكڵه‌كه‌ى, به به‌ڵگه‌ى ووشه‌ى
(مِن فَوْقِهَا) و (بارَكَ فِیها), واته: خێر و رزق و رۆزی تێدا زۆر بوو, پاش ئه‌وه‌ى ئاو و كشتو‌كاڵى تیادا دروست بوو, و ئایه‌تى:
فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاء لِّلسَّائِلِينَ فصلت 10,
واته: له چوار رۆژى یه‌كسانى بێزیاد و كه‌مدا.
دكتۆر جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه زانایان گه‌یشتوونه‌ته به‌كارهێنانى بڵاوبوونه‌وه‌ى تیشكى (یۆرانیۆم) و گۆرِانى بۆ قورقوشم له پێوانه كردنى ته‌مه‌نى به‌رده زه‌وى یه‌كان و نه‌یزه‌كه‌كان, به شێوه‌یه‌ك كه ره‌قبوونى پێكهاته‌ى توێكلى زه‌وى ( تصلب القشرة ) له 4.5ملیار ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه ده‌ستى پێكردووه, ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌هه‌مان شێوه ته‌مه‌نى به‌رده‌كانى مانگه, هه‌روه‌ها زانایانى سه‌رده‌م كاربۆنى تیشكده‌ریان بۆ مه‌به‌ستى دیارى كردنى ته‌مه‌نى چاڵه رووه‌كی و ئاژه‌ڵى یه‌كان و مێژووى ژیان له‌سه‌ر زه‌وى به‌كارهێناوه, به‌م پێودانگه هه‌ساره‌ى زه‌وى دروست بوونى شێوه‌یى, و ره‌قبوونى توێكله‌كه‌ى بۆ 4500 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه.
مرۆڤیش دره‌نگ بووه‌ته میوانى ئه‌م هه‌ساره‌یه, پاش ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره هه‌موو پێداویستى یه‌كانى مرۆڤى تێدا دروست كردووه:
هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنسَانِ حِينٌ مِّنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُن شَيْئًا مَّذْكُورًا -الإنسان1,
زانست ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه مرۆڤ له نزیكه‌ى ده‌یه‌ها هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه له‌سه‌ر زه‌وى ده‌ركه‌وتووه, (ئه‌م ژماره‌یه‌ش مه‌رج نى یه ژماره‌یه‌كى جێگیر بێت), ئه‌توانین واى دابنێین كه پێكهاتنى جیۆلۆجى یانه‌ى زه‌وى پاش جێگیر بوونى شاخه‌كان و ده‌ركه‌وتنى ئاو و هه‌وا, و پاش ده‌ركه‌وتنى نیشتمانه رووه‌كى یه‌كه‌ى تا ده‌ركه‌وتنى مرۆڤ ده‌ستى پێكردووه، ئه‌مه‌ش كاتێكى درێژى به رێژه‌ى 4.5ملیار ساڵ خایاند, كه خواى گه‌وره به روونى ئاماژه‌ى بۆ كردووه له سوره‌تى ( فصلت )دا كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته 1 3 ى ته‌مه‌نى گه‌ردوون، ده‌توانین 4.5 ملیار ساڵ كه ماوه‌ى پێكهاتنى جیۆلۆجى یانه‌ى زه‌وى یه له ژماره (3)ى بده‌ین.
به‌و پێیه‌ى كه ئه‌و (6)رۆژه‌ى كه زه‌وى و ئاسمانى تیادا دروست كراوه دابه‌ش ده‌بێ بۆ سێبه‌شى یه‌كسان، و هه‌ریه‌كێك له‌و سێبه‌شه به‌رامبه‌ر به دوو رۆژ له رۆژى خۆمان به مه‌فهومه نیسبى یه‌كه, له‌مه‌وه ته‌مه‌نى گه‌ردوون =13.5ملیار ساڵ، زانست تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته دابه‌شكردنى قۆناغه‌كانى درووست بوونى گه‌ردوون (واته شه‌ش رۆژه‌كه)، به‌ڵكو لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌نها له بازنه‌ى دیارى كردنى ته‌مه‌نى گه‌ردووندا ده‌خولێنه‌وه, كه ئه‌میش له ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه ( الإنفجار العظيم )ه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه له زانستى فیزیادا به بیردۆزه‌ى (Big Bang) ناسراوه.
زانایان ته‌مه‌نى گه‌ردوون به چه‌ند بۆچوون و رێگه‌یه‌كى جیاواز دیارى ده‌كه‌ن, هه‌ندێك ته‌مه‌نى گه‌ردوون به پآى دیارده‌ى (لادان بة لاى تيشكى سوور-الإزاحة نحو الأحمر) دیارى ده‌كه‌ن, كه به 10-18ملیار ساڵى ده‌نرخێنن, یاخوود هه‌ندێكى تر به دوو رێگه ناووكى یه‌كانى هه‌ریه‌ك له (فاولار و هوبل) كه ته‌مه‌نى گه‌ردوون به 13یان 15 ملیار ساڵ دیارى ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه‌ى باسكران چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك و نموونه‌یه‌كى كه‌م بوون له‌سه‌ر ئیعجازى زانستى قورئان, كه هیوادارم خوێنه‌رانى ئازیز سوودیان لێوه‌رگرتبێت و ببێته مایه‌ى به‌هێز بوونى ئیمان له دلڕ و ده‌روونماندا.
سه‌رچاوه:به‌خته‌وه‌ری