1

بابه‌ت: زانستى فیزیا له‌ خزمه‌تى ئیعجازدایه‌: به‌سه‌رهات

ئيعجازى زانستى: زانستى فیزیا له‌ خزمه‌تى ئیعجازدایه‌: به‌سه‌رهاتى موسڵمان بوونى لاوه‌ زانایه‌كى ئۆكرانى ...


پێشه‌كى مامۆستاى پێشنوێژ وتارێكى ئاراسته‌ى ئاماده‌بووان كرد، تاكو سه‌رنجیان رِابكێشێت و رِێگا بۆ بابه‌ته‌كه‌ خۆش بكات. ئنجا دواى چه‌ند چركه‌یه‌ك \"دیمیترى \" له‌ دواى مامۆستاى پێشنوێژه‌وه‌ شایه‌تمانى: (أشهد ألا إلة إلا الله وأشهد أن محمداً رسول الله )ى دووپات كرده‌وه‌ و، موسڵمان بوو.


به‌پێنووسی: ئه‌ندازیار تاریق حه‌مامى
وه‌رگێرِانى بۆ كوردى: فارووق رِه‌سووڵ یه‌حیا



نوێژخوێنانى مه‌ڵبه‌ندى ئیسلامیى شارى \"كیف \" له‌ ئۆكرانیا وا رِاهاتوون كه‌ یه‌ك دوو هه‌فته‌ جارێ كه‌سێكى ئۆكرانى – ژن بێت یان پیاو – دێت و له‌ به‌رده‌مى ئه‌واندا موسڵمان ده‌بێت.
به‌ڵام به‌سه‌رهاتى موسڵمان بوونى كه‌سى ئه‌م جاره‌یان ئاسایى نه‌بوو.. ده‌با بزانین چۆن؟
لاوى ئۆكرانى: \"دیمیترى بۆلیاكۆف \" كه‌ پسپۆرِى بوارى فیزیا و عه‌وداڵى توێژینه‌وه‌ زانستى یه‌كانه‌، هاته‌ ناو مزگه‌وت و، دواى ته‌واوبوونى نوێژ له‌ ته‌نیشتى پێشنوێژى مزگه‌وته‌كه‌وه‌ دانیشت.
پێشه‌كى مامۆستاى پێشنوێژ وتارێكى ئاراسته‌ى ئاماده‌بووان كرد، تاكو سه‌رنجیان رِابكێشێت و رِێگا بۆ بابه‌ته‌كه‌ خۆش بكات. ئنجا دواى چه‌ند چركه‌یه‌ك \"دیمیترى \" له‌ دواى مامۆستاى پێشنوێژه‌وه‌ شایه‌تمانى: (أشهد ألا إلة إلا الله وأشهد أن محمداً رسول الله )ى دووپات كرده‌وه‌ و، موسڵمان بوو.
به‌ڵام ئایا چى واى له‌م رِووداوه‌ كردووه‌ كه‌ نائاسایى بێت؟ خۆ هه‌موو موسڵمان بوونێك هه‌ر به‌و جۆره‌یه‌؟
\"دیمیترى \" خۆى وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌.. ئه‌وه‌بوو گه‌شتى باوه‌رِهێنانه‌كه‌ى بۆ ئاماده‌بووان رِوون كرده‌وه‌ و، وتى: سه‌ره‌تاى به‌سه‌رهاتى ئه‌م موسڵمان بوونه‌ى هۆكارێكى زانستى و فیزیایى بووه‌!
لێره‌دا ئاماده‌بووان به‌ گرنگى یه‌وه‌ گوێیان لـێ رِاگرت، تاكو بزانن چۆن زانستى فیزیك ئه‌م لاوه‌ سوورباوه‌ قژكاڵه‌ى به‌ره‌و ئیسلام رِێنمایى كردووه‌؟



دیمیترى رِوونى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ تیمێكى توێژینه‌وه‌ى زانستیدا كار ده‌كات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بوارى (فیزیاى بۆشایى vacuum physics) به‌ سه‌رپه‌رشتیى پرِۆفیسۆر (نیكۆڵاى كۆسینیكۆف) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زانا هه‌ڵكه‌وتووه‌كانى ئه‌م بواره‌.
دیمیترى باسى له‌وه‌ كرد كه‌ چه‌ند \"نموونه‌ \"یه‌كیان دروست كردووه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ى لابۆرییان له‌سه‌ر ئه‌نجام داوه‌، به‌ مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تیۆرێكى نوآ بۆ لێكدانه‌وه‌ى خولانه‌وه‌ى زه‌وى به‌ ده‌ورى ته‌وه‌ره‌ى خۆى دا. به‌ڵام دواى ده‌ره‌نجامه‌كان زانیى كه‌ فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام هه‌یه‌ – دروودى خواى له‌سه‌ر بێت – هه‌موو موسڵمانان ده‌یزانن و له‌ ناوه‌رۆكى باوه‌رِیانه‌ و، جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامى ئه‌زموونگه‌یى ئه‌و تیۆره‌ ده‌كاته‌وه‌ و له‌گه‌لڕ پوخته‌كه‌ى دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌. ئیتر دڵنیا بوو له‌وه‌ى \"زانراو \"ێكى وه‌ك ئه‌مه‌ كه‌ ته‌مه‌نى زیاد له‌ (1400) ساڵه‌، تاكه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى ده‌بآ به‌دیهێنه‌رى گه‌ردوون بێت!
ئه‌و تیۆره‌ى كه‌ پرِۆفیسۆر (كۆسینیكۆف) باسى ده‌كات به‌ نوێترین تیۆر داده‌نرێت له‌ بوارى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دیارده‌ى خولانه‌وه‌ى زه‌وى به‌ ده‌ورى ته‌وه‌ره‌ى خۆى دا.
ئه‌م گرووپه‌ یه‌كه‌م جار نموونه‌یه‌كیان ئاماده‌ كرد، كه‌ بریتى بوو له‌ تۆپێكى پرِ له‌ توخمى قه‌ێدیرى تواوه‌ و له‌ بوارێكى موگناتیسى دا دانرا كه‌ به‌ كردارى پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌ى بارگه‌كان ئاماده‌ كرابوو.. جا هه‌ر هێنده‌ى ته‌زووى كاره‌باى نه‌گۆرِ به‌ دوو جه‌مسه‌ره‌ كاره‌بایى یه‌كه‌دا ده‌برێت ئه‌وا بواره‌ موگناتیسى یه‌كه‌ پێكدێت و، تۆپه‌ پرِ له‌ قه‌ێدیره‌ تواوه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ خولانه‌وه‌ به‌ ده‌ورى ته‌وه‌ره‌كه‌ى خۆى دا. ئه‌م دیارده‌یه‌ش ناونراوه‌ به‌: \" كردارى ته‌واوكاریى ئه‌لیكترۆماگنۆدینامیكى \" كه‌ به‌ شێوه‌ گشتى یه‌كه‌ى لاسایى كردنه‌وه‌یه‌ بۆ پرِۆسه‌ى خولانه‌وه‌ى زه‌وى به‌ ده‌ورى ته‌وه‌ره‌ى خۆى دا و، له‌ جیهانى رِاسته‌قینه‌ماندا وزه‌ى خۆر ده‌بێت به‌ هێزى بزوێنه‌ر. ئه‌وه‌تا وزه‌ى خۆر بوارێكى موگناتیسیى ئه‌وتۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ زه‌وى به‌ ده‌ورى ته‌وه‌ره‌ى خۆى دا ده‌خولێنێته‌وه‌. خێرایى و سستیى ئه‌م خولانه‌وه‌یه‌ى زه‌ویش هاورِێژه‌یه‌ له‌گه‌لڕ رِاده‌ى چرِیى وزه‌ى خۆردا و، بار و ئاراسته‌ى جه‌مسه‌رى باكوورى گۆى زه‌ویش پشت به‌و چرِى یه‌ ده‌به‌ستآ.
تێبینى كراوه‌ كه‌ جه‌مسه‌رى موگناتیسیى زه‌وى هه‌تا ساڵى (1970) به‌ خێرایى یه‌ك ده‌جووڵا كه‌ له‌ (10كم) له‌ ساڵێكدا زیاتر نه‌بوو. به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ى دوایى دا خێرایى یه‌كه‌ى زیادى كرد هه‌تا گه‌یشته‌ (40كم) له‌ ساڵێكدا. ته‌نانه‌ت ساڵى (2001) جه‌مسه‌رى موگناتیسیى زه‌وى بۆ یه‌ك جار (200كم) دوور كه‌وته‌وه‌. ئه‌مه‌ش تێمان ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ژێر كاریگه‌ریى ئه‌م هێزه‌ موگناتیسى یانه‌دا هه‌ردوو جه‌مسه‌رى موگناتیسیى زه‌وى شوێنه‌كانیان ده‌گۆرِنه‌وه‌. كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت گۆى زه‌وى ئه‌و كاته‌ به‌ ئاراسته‌ى پێچه‌وانه‌ى ئێستایدا ده‌خولێته‌وه‌ و، خۆر له‌ خۆرئاوه‌ هه‌ڵدێت!
\"دیمیترى \" ئه‌م زانیاریانه‌ى له‌ هیچ كتێبێكدا نه‌خوێندووه‌ته‌وه‌ و پێشتریش له‌ كه‌سى نه‌بیستووه‌. به‌ڵكو به‌ ده‌سته‌كانى خۆى و له‌ رِێى توێژینه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ و ئه‌زموونه‌وه‌ پێى گه‌یشتووه‌.
ئنجا دواى گه‌یشتن به‌م ده‌ره‌نجامه‌، له‌ناو كتێبه‌ ئاسمانى یه‌كان و ئایینه‌ جیاجیاكاندا كه‌ بۆ باسى ئه‌مه‌ گه‌رِا، هیچ شتێكى نه‌بینى ئاماژه‌ى بۆ باسى ئه‌مه‌ كردبێت، جگه‌ له‌ ئایینى ئیسلام. چونكه‌ به‌ خزمه‌تى ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ گه‌یشت كه‌ ئیمامى موسلیم له‌ ئه‌بوو هوره‌یره‌وه‌ – خواى لـآ رِازى بێت – ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌: پێغه‌مبه‌ر – دروودى خواى له‌سه‌ر بێت – فه‌رموویه‌تى

: (مَنْ تابَ قبلَ أنْ تطلعَ الشمسُ مِن مغربِها تابَ اللهُ عليه) .
واته‌: (هه‌ركه‌سێك، پێش ئه‌وه‌ى خۆر له‌ خۆرئاواوه‌ هه‌ڵبێت، تۆبه‌ بكات خواى گه‌وره‌ تۆبه‌كه‌ى لـآ قبوولڕ ده‌كات).
دواى ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ خزمه‌تى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام گه‌یشت، ته‌نها هێنده‌ له‌ نێوان دیمیترى و موسڵمان بوونیدا مابوو كه‌ شایه‌تمان بهێنێت، كه‌ هه‌روه‌هاشى كرد!
دیاره‌ ئه‌م تیۆره‌ى كه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌ بۆى سه‌لما، نیشانه‌یه‌ك بوو خواى گه‌وره‌ پیشانى دیمیتریى دا تاكو رِێنمایى بكات بۆ رِێى ئایینى ئیسلام، كه‌ له‌ دواییدا پێى به‌هره‌مه‌ند بوو, ئێستا دیمیترى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌خورِى له‌ به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ لێى هه‌ڵده‌گۆزێ و به‌ گیان و ژیریى خۆى لێى ده‌نۆشى.
دیمیترى دواى موسڵمان بوونى، له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ ئیسلامى یه‌ دانه‌برِا، به‌ڵكو هاتوچۆى بۆ ئه‌وآ هه‌ر به‌رده‌وامه‌. نامه‌یه‌كى دوكتۆراشى له‌ به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ ده‌یه‌وآ ته‌واوى بكات، به‌ڵام به‌ گیانێكى نوآ، كه‌ گیانى زاناى فیزیایى موسڵمانه‌.. كه‌ له‌ناو تاقیگه‌كه‌یدا په‌ى به‌ مه‌زنیى به‌دیهێنه‌ر ده‌بات و، ته‌سبیحات و سوپاسگوزاریى پێشكه‌ش ده‌كات.

سه‌رچاوه‌:پێگه‌ى: (www.55a.net) ئه‌ویش له‌: پێگه‌ى (مركز الرائد للخدمات الإعلامیه‌ – ئۆكرانیا): www. Arraid.org