بابه‌ت: یه‌ك ملیۆن قۆرئانی پیرۆز بۆ وڵاتی تاجیكستان چاپ ده‌كرێت
[size=16][/size]وه‌رگێرِان: یاوه‌ر محه‌مه‌د یه‌ك ملیۆن قۆرئانی پیرۆز بۆ وڵاتی تاجیكستان چاپ ده‌كرێت
به‌رِێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوه‌ی لاوانی موسڵمان له چاو پێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری تاجیكستان ئاماژه‌ی به چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن قورئانی پیرۆز بۆ وڵاتی تاجیكستان كرد
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی تاجیكستان رۆژی پێنج شه‌ممه 20\5\2010 له دووشه‌ممه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند: له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌رِێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی لاوانی موسڵمان ( محمد باداحه‌د) له‌گه‌ڵ (ئیمامعه‌لی ره‌حمانی( سه‌رۆك كۆماری تاجیكستان برِیار دراوه كه یه‌ك ملیۆن قورئانی پیرۆز به زمانی تاجیكی و به پیتی سریلیك به چاپ بگه‌یه‌نرێت.
)ئیمامعه‌لی ره‌حمان( ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی به باش زانی و به هه‌ڵمه‌تێكی سوودبه‌خشی نرخاند و وتی: ئه‌گه‌ر دانیشتوانی وڵاتی تاجیكستان قورئان به زمانی دایكی خۆیان بخوێنن، به باشی لێی تێده‌گه‌ن و چیتر تووشی به غه‌ڵه‌ت تێگه‌یشتن لێی نابن و له‌گه‌ڵ واتای قورئانیشدا به ئاسووده‌یی ده‌ژین.