بابه‌ت: ئــهمـــرۆ و دوێـنێـم...
[center][size=24]ئه‌مڕۆم دوێنێم بیردێنته‌وه...
ئه‌مڕۆم پێرێ و حه‌فته‌ی رۆیی و
مانگی رۆیی وساڵی پارم بیر دێنته‌وه...
ئه‌مڕۆم جیاوازیێک روونادات،
جیاوازیێک سه‌ر ده‌رناکات،
جیاوازیێک... بوێرترو ئازاترم نیه له‌دوێنێ،
بێج له‌هه‌ندێک دروستکراو،ئه‌میش به‌ده‌ستی جیاوازی.
ته‌نها شتێک پێچه‌وانه دێته به‌رچاو،
ئه‌میش دوێنێ...که‌سم نادیت ...
خۆی ره‌نگ بکاورهنگهکانی جوانی خودی بهدهربێخێ و
حیساب بۆ خۆرهتاونهکا.
که‌سم نادیت...
وا بوێر بێت، به‌رۆژی روون
دزی وشه به‌وشه‌ی خۆی ،
له‌ناخی خۆی دزی بکات.
که‌سم نادیت...
جنێو بدات ،که‌س وه‌ڵامی نه‌داته‌وه.
که‌سم نادیت...
شهر بفرۆشێ و که‌سێ نه‌بێ ،
شه‌ری هه‌ستی له‌گه‌ڵ بکا.
که‌چی ئه‌مرۆ زۆر روون دیاره،
جیاوازیه‌کان په‌له‌قاژێ ده‌که‌ن له روو،
له‌پای ترس وله‌رزه له‌رز،
خۆی خاوه‌ن ترس ،به‌کۆڵێک له‌رز،
به‌بێ په‌نا له‌به‌رده‌م گشت خاوه‌ن له‌رزان،
له‌رزه‌کانی له‌ناوه‌ندی شاری شه‌ما، له‌گۆڕ ده‌نێ.
بۆیه ده‌ڵێم ئه‌مڕۆم دوێنێیه زۆرهترسم به‌یانیش بێت.
چۆن له‌هه‌رشوێن ده‌ست پێکردن ده‌ست پێده‌کات،
له‌کۆتایی یه‌که‌م هه‌نگاو کۆتایی دێت.
حهقمهکهوا زۆر بترسم زیاتر له‌ترس،
نه‌کا ژیان له‌م ووڵاته پڕ پاساوه ،هه‌ربه‌و هه‌سته به‌رده‌وام بێت.
هه‌تا ماوین له‌گه‌ڵ درۆ ژیان بکه‌ین،
له‌هه‌مان شوسته‌ی کهلهپچهبوون،
شارێک له‌خه‌م درووست بکرێت،
لهنێویشیا دادوه‌رێکی به‌بێ چه‌کوش دادوه‌رم بێت.
حهقمهبترسم ، له‌جیات حوکمی په‌رله‌مانێک له پێکه‌نین،
قهرهقۆشێک یه‌خه‌م رێک خات، له‌سه‌رمه‌وه یاسا ده‌رکات.
له‌ژێر ئه‌م هه‌موو ترسهشهوه،
دیسان به‌له رزێکی شاراوهما زمانم که‌رت ،
بهنیوهزمان دههێمه گۆ ،ئه‌میش ههرلهترسی ترسهنۆکیم،
که‌ناوێرم بڵێم راستی درۆیێکی درووست کراوه،
درۆش راستیێکه له‌هه‌موو که‌س داخوڵقاوه.
چۆن ده‌زانم ئه‌م راستیهشم درۆیه،
راستی هه‌رچه‌ند له‌نێو ئاگر نهسووتایه،
به‌ڵام له‌م ووڵاته‌م راستی له‌که‌م زمان باوی مایه.
بۆیه ده‌ترسم درۆیێک به‌یه‌که‌وه قۆڵبهستمان کات،
ئیتر ببین بهدرۆیێک تاهه‌تایه رۆژێ سه‌دان زمان زمان بکه‌ین،
سه‌ری سه‌دان راستی په‌ل ده‌ین ،
ئه‌م ووڵاته کاول بکه‌ین ،
هه‌رچی شه‌قامه پێچ بکه‌ین ،
هه‌رچی رێگایه که‌رتی بکه‌ین،
هه‌رچی کاته له‌کاتژمێر پاشهی پیابکهین،
له‌به‌رئه‌و زۆر ده‌ترسم ،
کهبهیانیشم ئهمرۆبێت.
نوسه‌ر:[email protected][/size][/center]