بابهت: ((وەفاداری ))
[size=16] ((وەفاداری ))
تا ئەو بەیانیيە خۆشەویستی ڕاستەقینەم بۆ ڕوون نەببوەوە: لە كاتێكدا سەرقاڵی كاروبارەكانم بووم، لە دەوروبەری كاتژمێر هەشت و نیوی بەیانیدا پیاوێكی پیر هاتەژوورەوە كەتەمەنی لە هەشتا ساڵ نزیك ببوەوە بۆئەوەی پەنجەی بۆتیماربكەم.
ووتی زۆرم پەلەیە، كاتێكی دیاریكراوم هەیە لە دەوربەری كاتژمێر نۆدا .
كورسیەكم بۆهێناو كەوتمە گفتوگۆ لە گەڵیدا، هەوڵمدا ئەو دڵتەنگیەی لە بیر بەرمەوەو گرنگی بدەم بە برینەكەی.
پرسیارم لێكرد: مەگەر بەم بەیانیە زووە كاتی دیاریكراوت هەیە بۆ سەردانی دكتۆر بۆیە ئاوا پەلەتە؟!
وەڵامی دایەوەو ووتی: نەخێر دەبێت من بچم بۆ (لانەی چاودێری پیران ) بۆ نانخواردنی بە یانیم لە گەڵ خێزا نمدا .
پرسیارم لێكرد: خێزانی تۆ بۆ چووەتە لانەی چاودێری؟
لەوەڵامدا ووتی: ماوەیەكە تووشی نەخۆشی (زهایمر ) واتە لە بیرچوونەوە بووە .
لەو ماوەیەی پێكەوە قسەمان دەكرد هەوڵمدا برینەكەی بۆ تیماربكەم و شاشەكەی بۆ بگۆڕم .
پرسیارم لێ كرد: ئایا خێزانەكەت دڵتەنگ دەبێت ئەگەرهەندێك لە كاتی دیاریكراو دوا بكەویت؟
لەوەڵامدا وتی: ئەو نازانێ من كێم ئەو بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت هیچ كەسێك ناناسێتەوە !
زۆر بە سەرسوڕمانەوە ووتم: لە گەڵ ئەوەشدا هەموو بەیانیەك بۆ نانخواردنی بەیانی دەچیتە لای لە كاتێكدا كە نازانێت تۆ كێی؟!
زەردەخەنەیەك گرتی و دەستەكانی گووشیم و ووتی : ئەو نازانێت من كێم، بەڵام من دەزانم ئەو كێیە!! من ژیانێكم لە گەڵ ئەودا بەسەربردووە، هاودەمی هەمووخۆشی و ناخۆشیەكانم،بوو خۆ ئەگەر ئەو بەهۆی نەخۆشییەوە منی بیرنەماوە، خۆمن نەخۆش نییم چۆن دەبێت ئەوم بیرچێت؟! ئێمە پەنجا ساڵ هەمووبەیانییەك پێكەوە نانی بەیانیمان خواردووە، مەگەر لەسەفەربووبم ، ئێستا چۆن بێ ئەو نانم پێدەخورێت؟! گریان لەگەروومدا تاسا، فرمێسكەكان لەچاومدا قەتیسمان، هەوڵمدا فرمێسكەكانم بشارمەوەو تا ئەو كاتەی دەڕوات !!
بە خۆمم ووت: ئەمە ئەو جۆرە خۆشەویستیەیە كە پێویستمە لە ژیانمدا ..
ئێمە هەموومان پێویستمان بەم جۆرە خۆشەویستیەیە. بەڕاستی ئەمەیە خۆشەویستی ڕاستەقینە!! ئای ئێمە چەند پێویستمان بەم جۆرە خۆشەویستییە هەیە! ئێمە خۆشەویستی پاكمان دەوێت لە ژیانماندا ، كەسانێكمان دەوێت كە ڕێزی خۆشەویستی بزانن و بەئەمەك و وەفاداربن..
دەمانەوێت ئەوانەی كە لە دەورو بەرمانن خۆشیان بوێین: دایك و باوك، خوشك وبراكانمان، هاوڕێكانمان كەسوكارمان، منداڵەكانمان ...
چ وەفادارییەكی بەرزە، پاش ئەوەی خێزانەكەی بیروهۆشی لەدەست داوەو نازانێت ئەو كێیە لە هەمان كاتدا ئەم خۆشی دەوێت و لەبیری نەچووەو دەزانێت ئەو كێیە!!
[/size]
[size=16]
سهرچاوه-گۆڤاری بڕیار[/size]