1

بابه‌ت: ته‌ندرویتی

[size=16]زۆر دانیشتن ده‌بێته‌ هۆی‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی‌ درێژخایه‌ن

به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی ئوستورالی دانیشتنی زۆر و ماوه‌ درێژه‌ ده‌بێته‌ هۆکاری توشبونی مرۆڤ به‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، به‌ تایبه‌تیش نه‌خۆشییه‌کانی شه‌کره‌ و دڵ و خوێن.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا که‌ چه‌ند توێژه‌رێكی‌ ئوسترالی‌ ئه‌نجامیانداوه‌، هۆشداریانداوه‌ ‌له‌دانیشتنی‌ ماوه‌ درێژو به‌ هۆكاری‌ تێكچونی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ مرۆڤیان داناوه‌و ئاشکرایانکردوه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و خۆره‌ دانیشتنانه‌ ‌ببێته‌‌ هۆكاری‌ توشبونی‌ مرۆڤ به‌نه‌خۆشی‌ درێژخایه‌ن.
توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر مرۆڤ زۆر دانیشت ئه‌وا نه‌خۆشییه‌كانی‌ شه‌كره‌و دڵ و خوێن و چه‌ندین نیشانه‌ی‌ تری‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ تر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌بنه ‌هۆكاری‌ توشبونی‌ مرۆڤ به‌نه‌خۆشی‌ درێژ خایه‌ن.
توێژه‌ره‌ ئوسترالیه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌کردوه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌هێز هه‌یه‌له‌نێوان چالاكییه‌كانی‌ جه‌سته‌و ته‌ندروستی‌ كه‌سه‌كه‌، بۆیه ‌پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی‌ زۆریشی‌ ته‌رخان كردبو بۆ كاره‌كانی،‌ به‌ڵام پێویست ناكات ماوه‌یه‌كی‌ زۆریش بۆ دانیشتن ته‌رخان بكات[/size]