بابه‌ت: رِاگهیاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى :ئه‌و دوو حاله‌ته‌ی
رِاگهیاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى :ئه‌و دوو حاله‌ته‌ی گومانی توشبوونی په‌تاى خوێن به‌ربونیان لێ ده‌كرا ئه‌نجامی تاقیگهییهكهیان نێ گهتیڤ بوو
پاش ئه‌وه‌ى رِۆژى 13-6-2010 له رِاگهیاندراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ كوردی‌و نێردرابوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌ریچمى كوردستان ئاماژه‌ى به گومانى توشبوونى دوو هاولاَتى كۆمه‌ڵگاى شكارتهى سه‌رر به ناحیه‌ى بێتواته به په‌تاى خوێن به‌ربوون دابوو كه‌یه‌ك له‌و حاڵه‌تانه گیانى له‌ده‌ست دابوو ئه‌وى تریشیان له ژێر چاودیچرى پزیشكدا بوو .
ئهمرِۆ له رِاگهیهنراوێكى تری‌دا كه وێنه‌یه‌كى به كوردی‌و گه‌یشتووه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌نجامى پشكنینى خوێنى ئه‌و هاولاَتیانه لهتاقیگهكانى شارى به‌غداد نێگه‌تیڤ ده‌رچوون.داواش له هاولاَتیان ده‌كات كه پابه‌ندى رِێنماییهكانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بن بۆ خۆپاراستن له توشبون به‌و په‌تایه .
ده‌قى رِاگهیاندنهكهى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ..
دوای ئه‌وه‌ی له رِۆژی 13/6/2010 دوو هاوولاتی كۆمه‌ڵگه‌ی شكارتهی سه‌ر به‌ناحیه‌ی بێتواته به‌گومانی تووشبوون به په‌تای خوێن به‌ربوون خرابوونه ژێر چاودێری ته‌ندروستی یه‌وه و به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی حالهتهكهیان نمونه‌ی تاقیگه‌یی یانه نێردرابوو بۆ پشكنین له تاقیگه‌ی ناوه‌ندی له به‌غدا ،
ئه‌مرۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان دهركهووتن كه هۆكاره‌كه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی خوێن پژان نه‌بووه .
له‌كاتێكدا رِایدهگهیهنین كه ئێستا هیچ حاله‌تێكی تووشبون به په‌تای خوێن پژان له هه‌رێمی كوردستان بوونی نی یه بهلاَم به‌هۆی به‌رده‌وام بوونی مه‌ترسی ئه‌و په‌تایه داواكارین لههالاَووتیان پابه‌ندی رِینمایی یه خۆپارێزی یه‌كان بن له پێناو پێشگیری له بلاَوبونهوهی ئه‌و په‌تا ترسناكه له كوردستان .
رِاگهیاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
17/6/2010
سه‌رچاوه-kurdiu