1

بابه‌ت: ده‌نگه‌ بێزاركه‌ره‌كه‌ یه‌ك ملیۆن جار دابه‌زێندراوه‌

ده‌نگه‌ بێزاركه‌ره‌كه‌ (زززززززززززززززززززززز) یه‌ك ملیۆن جار دابه‌زێندراوه‌
   http://kurdup.com/up/uploads/other/40f0365f28.bmp

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى یاریه‌كانى مۆندیال دیارده‌یه‌كى سه‌رنج راكێش ته‌واوى یاریگاكانى ئه‌فریقیاى گرتۆته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ى سه‌ندوه‌ تا فیفاى ناچاركرد به‌ ده‌ركردنى برِیارێك ئه‌ویش ئه‌گه‌ر زۆر به‌كاربهێنرێت ئه‌وا قه‌ده‌غه‌ى ده‌كات ئه‌م دیارده‌یه‌ش بریته‌ له‌ فوكردنى بوق له‌ ناو یاریگاكان.


ووڵاتى ئه‌فریقاش به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ خااوه‌نى تایبه‌تمه‌ندى خۆیه‌تى بۆ ئه‌م بوقه‌ بێزراركه‌ره‌و و وه‌ پێى ده‌ڵێن Vuvuzela .


له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ لێژنه‌ى سه‌په‌رشیتارى جامى جیهانى ئه‌فریقا به‌ رِاشكاوى باسى له‌وه‌كرد كه‌ زۆر به‌كارهێنانى ئه‌م بوقه‌ له‌ لایه‌ن ده‌یان هه‌زار هانده‌ره‌وه‌ شتێكى بێزاركه‌ره‌و كارده‌كاته‌ سه‌ریاریزانه‌كان و ته‌نان هانده‌رانیش زۆرێكیان پێیان ناخۆشه‌.


به‌لاَ له‌ هه‌مووى سه‌رنج راكێشتره‌ دوێنێ گه‌وره‌ كۆمپانیاى ئه‌پڵ رایگه‌یاند ته‌نها له‌ماوه‌ى ده‌ستپێكردنى یاریه‌كانى جامى جیهانى تا ئێستا زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن جار ئه‌م زه‌نگه‌ (Vuvuzela)بۆسه‌ر ئامێرى ئایپاد و مۆبایلى ئایفۆن دابه‌زێندرواوه‌.


شایه‌نى باسه‌ له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى یاریه‌كانى مۆندیال، كۆمپانیاى ناوبراو ئه‌م زه‌نگه‌ى به‌ شێوه‌ى بێبه‌رامبه‌ر (به‌خۆرِایى) بڵاو كردۆته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌-kurdiu