1

بابه‌ت: فه‌ڕه‌نسا 1-2 ئه‌فریقیای باشوور:بردنه‌وه‌یه‌ك به‌ تامی دۆڕان

[size=24]له‌ میانه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی تووشی دۆڕانێكی تر هات و به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی كرد كاتێك به‌ ئه‌نجامی 1-2 دۆڕا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی باشووری ئه‌فریقیا.

له‌سه‌ر یاریگای فری سته‌یت له‌ شاری بلومفۆنتین هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوور و فه‌ڕه‌نسا ماڵئاواییان له‌ جامی جیهانی كرد سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوور به‌ ئه‌نجامی 2-1.

سه‌ره‌تا یاریزان بۆنگانی خۆمالۆ له‌ خووله‌كی 20ـدا گۆڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای تۆمار كرد و كێشه‌ی خسته‌ نێو ئه‌ندامانی هه‌لبژارده‌ی لێس بلوز زۆری پێنه‌چوو تا وه‌ك یاریزان یۆهان گوركۆف به‌ هۆی وه‌رگرتنی كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌هامه‌تیه‌كان زیادی كرد و دواتر ئه‌ستێره‌ ئێم فێلا توانی گۆڵی دووه‌می ئه‌فریقیای باشوور تۆمار بكات و فه‌ڕه‌نسا تووشی شه‌رمه‌زاری بكات.

له‌ گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی كه‌مێك هاوسنگی گه‌ڕانده‌وه‌ و توانی به‌ شێوه‌یه‌كی باش به‌رگری بكات و له‌ خووله‌كی 70ـدا یاریزان فلۆران مالودا توانی تاكه‌ گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ تۆمار بكات.

به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی و ئۆڕۆگوایی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی 16.[/size]

یاریگا