1

بابه‌ت: سودی خیار بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌  خواردنی خیار یه‌کێکه‌ له‌و رێگایانه‌ی که‌ ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی ناڕێکی میز ، له‌لایه‌کی تر کاریگه‌رییه‌کی زۆری هه‌یه‌ بۆ نه‌‌هێشتنی نارێکی ترشه‌مه‌نی له‌ له‌ش  ، توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ خیار ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌کانی تفت و پێوانه‌یی که‌ یارمه‌تی ده‌رن بۆ رێکخستن و نه‌هێشتنی نارێکی ترشه‌مه‌نی له‌له‌ش و کاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ترشیه‌تی له‌ خوێن ، له‌لایه‌کی تر دا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ خیار پێکهاته‌یه‌کی تیایه‌ به‌ناوی (ئيريبسين) که‌ یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ هه‌رس کردنی پرۆتین له‌ له‌ش ، جگه‌ له‌مه‌ش ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ی کالسیۆم که‌ یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ رێکخستنی په‌ستانی خوێن ، له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش خیار یه‌کێکه‌ له‌و مادانه‌ی که‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین ( C ) که‌ پێسیتیه‌کی زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش ، له‌لایه‌کی تر خیار به‌کارده‌هێنرێت بۆ جوانکاری پێست ئه‌ویش له‌به‌ر گرنگی پێکهاته‌کانی ،

http://kurdup.com/up/uploads/picture/fb2c6b37cb.jpg

سه‌رچاوه‌\كوردژین نیت

2

وه‌ڵام: سودی خیار بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

ده‌ست خۆش کاکه‌ دیار گیان بۆ ‌‌ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

3

وه‌ڵام: سودی خیار بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

زۆرسوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت كاك ئه‌حمه‌د