بابه‌ت: خواردنی پیاز به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ ده‌ركه‌وتوه؛
به‌كارهێنانی پیاز له‌ژه‌مه‌كانی خۆراك دا به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشییه‌كان به‌هێز ده‌كات.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژهبهوهشكراوه ؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن به‌رگری له‌شیان لاوازه له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كان دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌ی نیكۆتین له جگه‌ره‌دا هه‌یه ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ سست بونی خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی یه‌كان ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه به‌كتریاكانی ئاو‌و هه‌وا كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه ومرۆڤ توشی هه‌وكردن ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و حاڵه‌تانه پزیشكه‌كان ئامۆژگاری ده‌ده‌ن به‌وه‌ی له ژه‌مه‌كانی رۆژانه‌دا پیاز بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش زیاد بكات .
له‌كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌شدا پزیشكه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له كاته‌كانی به‌یانیان و ئێواران دا گرنگی زۆر بدرێت به خواردنی میوه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برێكی زۆر له ڤیتامینیان تێدایه كه له‌ش پێویستی زۆری پێیه‌تی
radionawa