بابه‌ت: وۆركشۆپێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی
وۆركشۆپێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یامه ته‌ندروستییه‌كان ده‌ستیپێكرد – له هه‌ولێری پایته‌خت هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به هاوكاری رێكخراوی یونسێف و زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له به‌یروت وۆركشۆپێك بۆ كادیرانی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێر گوته‌بێژ و به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خالس قادر رایگه‌یاند، ئه‌و وۆركشۆپهی ئهمرِۆ كه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له هه‌ولێری پایته‌خت كراوه‌ته‌وه هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و رێكخراوی یونسێف به هاوكاری زانكۆی ئه‌مه‌ریكا له به‌یروت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
گوتیشی " وۆركشۆپه‌كه یه‌ك هه‌فته ده‌خایه‌نێت و تێیدا 30 كارمه‌ندی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی و به‌رپرسی پرۆگرامه‌كانی ته‌ندروستی له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی " ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م وۆركشۆپه باشتركردنی كاره‌كانی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و په‌یامه ته‌ندروستییانه‌یه كه ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به شێوه‌یه‌كی باشتر و كاریگه‌رتر په‌یامه‌كان دابرِێژرێنهوه و ئاراسته‌ی هاوڵاتیان بكرێن".
Peyamner