بابه‌ت: گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی دانیشتووی لۆس ئه‌نجلێس،
گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی دانیشتووی لۆس ئه‌نجلێس، هه‌واڵی چوونی بۆ ئێرانی به درۆ خسته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "بی. بی. سی"، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو، هه‌واڵی چوونی چه‌ند گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران وه‌كو "حه‌بیب مۆحبیان" و "بیژه‌ن مۆرته‌زه‌وی" له رێگای ماڵپه‌رِه‌كانی ئێران بڵاو كراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ماڵپه‌رِه ئێنته‌رنێتییه‌كانی ئێرانی ئاماژه‌یان به هه‌واڵی چوونی "موعین" بۆ ئێران داوه، ئه‌و گۆرانیبێژه له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌رِی "بی. بی. سی" له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: "زۆر پێم خۆشه دوای سی ساڵ دووری له ئێران، بگه‌رِێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌م، ته‌نانه‌ت برِیارم دابوو بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی دایكم بگه‌رِێمه‌وه وڵات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هیوایه جێبه‌حێ نه‌بوو".
"موعین" كه رۆژی هه‌ینی رابردوو به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی كچه‌كه‌ی "پریچێهر موعین" له شاری لۆس ئه‌نجلێس كردبوو، رایگه‌یاند: "هه‌واڵی به‌رِێوه‌بردنی كۆنسێرت له ئێران راست نییه، به‌ڵام سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆی ئێران هه‌یه و كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م".
هه‌واڵی چوونی گۆرانیبێژانی ئێرانی نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران له كاتێكدایه كه "ئیسفه‌ندیار ره‌حیم مه‌شایی" به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران له وه‌ڵامی هه‌واڵنێران گوتبووی: "من به‌رپرسی ده‌ركردنی مۆله‌تی هاتۆچۆ به هونه‌رمه‌ندان نیم، به‌ڵام چالاكی یه‌ك ئێرانی له ناوخۆ و ده‌روه‌ی ولات، به پێی یاساكان ئازاده و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه".
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا "حه‌بیب مۆحبیان" گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی گه‌رِایه‌وه ئێران و بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومێكی گۆرانی، داوای مۆله‌تی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئێران كردووه. ئه‌و گۆرانیبێژه ته‌نانه‌ت ئه‌و گۆرانیبێژه له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاندووه: "به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه گه‌راومه‌ته‌وه ئێران و ده‌مه‌وێت رۆژانی كۆتایی ژیانم له ئێران به‌رمه سه‌ر