1

بابه‌ت: شیلی نه‌یتوانی سامبای به‌رازیل رابگرێت

هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌یست هێنا به‌سه‌رهه‌ڵبژارده‌ی شیلی
هه‌ڵبژارده‌ی شیلی ماڵئاوای له‌مۆندیال كرد له‌قۆناغی شازده‌هه‌م هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل
خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی هه‌شته‌م
له‌میانی یارییه‌كانی جامی جیهانی 2010 له‌قۆناغی شازده‌هه‌م هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌یست هێنا به‌سه‌رهه‌ڵبژارده‌ی شیلی له‌سه‌رتای گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌
له‌پێنج خوله‌كی ئه‌وه‌لا هه‌ڵبژارده‌ی شیلی به‌ئاستێكی به‌رز به‌دیاركه‌وت به‌ڵام پاش
تێپه‌ربوونی پێنچ خوله‌ك له‌یارییه‌كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌ستی به‌هێرشبردن كرد
تاله‌خوله‌كی 35 یاریزان جوان توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆماربكات له‌خوله‌كی 38تیش یاریزان
فابیانۆ توانی گۆڵی دووه‌م تۆمار بكات بۆ هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌دووگۆڵ كۆتای هات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ش یاریزانانی به‌رازیل ئاستێكی به‌رزیان نیشانده‌ تاله‌خوله‌كی
59 یاریزان رۆبینهۆ توانی گۆڵی سێیه‌م تۆمار بكات یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر
كۆتایی هات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل
خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی هه‌شته‌م هه‌ڵبژاره‌ی شیلی ش ماڵئاوه‌ی له‌مۆندیالی 2010 كرد
هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل له‌قۆناغی هه‌شته‌م روبه‌روی هۆڵنده‌ ده‌بێته‌وه‌

نوسه‌ر:سانی ناصیح \ نیولاین سپۆرت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .