1

بابه‌ت: مه‌سعود ئۆزێڵ حه‌زده‌كات له‌گه‌ڵ‌ میسیدا یاری بكات

http://kurdup.com/up/uploads/picture/4b29076059.jpg
مه‌سعود ئۆزێڵی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا حه‌زده‌كات بچێته‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و له‌گه‌ڵ‌ میسی و داڤید ڤیادا یاری بكات.
له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا مه‌سعود ئۆزێڵی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ مۆندیالی ئه‌فه‌ریقای باشوردا ئاستێكی به‌هێزی پێشكه‌ش كردوه‌و بۆته‌ جێی سه‌رنجی زۆرێك له‌ یانه‌ گه‌وره‌كانی‌ جیهان،راشكاوانه‌ ئاشكرایكرد كه‌ حه‌زده‌كات بچێته‌ ریزه‌كانی‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و وه‌رزی داهاتو به‌ درێسی ئه‌و یانه‌یه‌وه‌ هاوشانی لیۆنێل میسی و داڤید ڤیا یاری بكات.
ئۆزێڵ‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵیه‌وه‌ هانده‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه‌و له‌و كاته‌وه‌ خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان له‌ ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌دا یاری بكات.

(سبه‌ی)

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c8c5c996d6.jpg

2

وه‌ڵام: مه‌سعود ئۆزێڵ حه‌زده‌كات له‌گه‌ڵ‌ میسیدا یاری بكات

DEST XOSH

3

وه‌ڵام: مه‌سعود ئۆزێڵ حه‌زده‌كات له‌گه‌ڵ‌ میسیدا یاری بكات

[size=16]ئیشه‌ڵا ئه‌و ئاواته‌ی دێته‌ دی.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

4

وه‌ڵام: مه‌سعود ئۆزێڵ حه‌زده‌كات له‌گه‌ڵ‌ میسیدا یاری بكات

ئه‌گه‌ر چی هه‌واڵه‌که‌ له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کی کوردی وه‌رگیراوه‌ به‌ڵام سه‌یره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ناکراوه‌ که‌ مه‌سعود ئۆزێل یاریزانێکی کورده‌!
خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌گه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ کورده‌ له‌ ڕیزه‌کانی به‌رشلۆنه‌ ببینم .

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !