بابه‌ت: دۆنگا دڵخۆشه به ئاستی ڕۆبینهۆ
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل کارلۆس دۆنگا ستایشی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌که‌ی ڕۆبینهۆی کرد به‌هۆی ئه‌و ئاست به‌رزه‌ی پێشکه‌شی هه‌ڵبژارده‌ی سامبای ده‌کات له جامی جیهانی . دۆنگا وتی : زۆر دڵۆشم به هه‌بوونی یاریزانێکی وه‌کو ڕۆبینهۆ له تیپه‌که‌م و پلانه‌کانم به ته‌واوی وه‌کو خۆی جێبه‌جێ ده‌کات ، ڕۆبینهۆ به‌ئاراسته‌یه‌کی دروست دا ده‌ڕوات و ناتوانم داوای زیاتری لێبکه‌م.یاریزانه ٢٦ ساڵه‌که وه‌کو باشترین یاریزانی نێوان به‌ڕازیلی و چیلی ده‌ستنیشانکرا و به‌شێوازی خواستن یاری بۆ یانه‌ی سانتۆسی وڵاته‌که‌ی ده‌کرد چه‌ندین جا ڕایگه‌یاندوه نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه مانچسته‌ر ستی .
sport bo kurd