1

بابه‌ت: واین ڕۆنی‌ تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌

[size=16]یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را و هێرشبه‌ری‌ به‌توانای‌ یانه‌ی‌ مانچیسته‌ریونایتدی‌ ئینگلیزی‌ (واین ڕۆنی‌) جارێكی‌ تر دووچاری‌ پێكانێكی‌ نوێ بۆته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ و ناتوانێت به‌شداری‌ یاریه‌كانی‌ داهاتووی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ بكات .
ڕۆژنامه‌كانی‌ ئینگلته‌را ئاشكرایان كرد كه‌ دووباره‌ ڕۆنی‌ دووچاری‌ پێكان هاتووه‌ و به‌ هۆی‌ ئه‌و پێكانه‌شه‌وه‌ یاریزانی‌ ناوبراو له‌ یاریه‌كانی‌ داهاتووی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌ میانه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ پریمه‌رلیگی‌ ئینگلیزی‌ یاری‌ ناكات و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ .
له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچیسته‌ریونایتدی‌ ئینگلیزی‌ (سێر ئه‌لێكس فیرگسۆن) ڕایگه‌یاند كه‌ تا ئێستا نازانن كه‌ ڕۆنی‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ ، به‌لاَم پێ ده‌چێت ئه‌و یاریزانه‌ تا كۆتایی هاتنی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نێو یاریگاكان .
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ ئینگلته‌را ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ پێده‌چێت به‌ هۆی‌ ئه‌و پێكانه‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌كانه‌ی‌ كه‌ دووچاری‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌بێت ڕۆنی‌ نه‌توانێت له‌ دوا یاریه‌كانی‌ مۆندیالی‌ 2010 ی‌ ئه‌فریقای‌ باشوور یاری‌ بكات .
جێ ی‌ باسه‌ یاریزانی‌ ناوبراو له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا چه‌ند جارێك دووچاری‌ پێكان بووه‌ كه‌ دوا هه‌مینیشیان پێش یاری‌ ئه‌م هه‌فته‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ توتنهام هۆتسبێر كه‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ نه‌یتوانی‌ به‌ هۆی‌ پێكانه‌وه‌ به‌شداری‌ ئه‌و یاریه‌ به‌هێزه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ بكات .
http://kurdup.com/up/uploads/picture/6420f475d5.jpg


http://kurdup.com/up/uploads/picture/bcdb149650.jpg

سه‌رچاوه‌ی سایتی\ئاكار[/size]

2

وه‌ڵام: واین ڕۆنی‌ تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌

ده‌ست خۆش بێت دیارگیان هه‌ر سه‌رکه‌وتووبی

3

وه‌ڵام: واین ڕۆنی‌ تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌

زۆرسوپاس كاك ئه‌حمه‌د