بابهت: یانەی مانچستەر ستی كڕینی داڤید سیلڤای راگەیاند
[size=24]حوزەیران/یۆنیۆ (ئاكانیوز)- یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی كڕینی داڤید سیلڤای ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی ڤالنسیای ئیسپانی و هەڵبژاردەی ئیسپانیای راگەیاند و یانەی ڤالنسیاش لای خۆیەوە فرۆشتنی ڤیای دووپاتكردەوە.
David Silva
ئەمڕۆ چوارشەم هەردوو یانەی مانچستەر ستی و ڤالنسیا هەواڵی چوونی سیلڤایان بۆ یانە ئینگلیزییەكە دووپاتكردەوە.
یانەی مانچستەر ستی لەسەر ماڵپەری خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت ئاشكرای كرد كە دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی مۆندیالی 2010ی باشووری ئەفەریقا سیلڤا پێوەندی بە یانەكەوە دەكات.
یانەكە لە بڵاوكراوەی خۆیدا تایبەت بە كڕینی سیلڤا دەڵێ "هەردوو یانەكە رێوشوێن و دانووستاندنەكانی سیلڤایان كۆتایی پێهێناوە".
هەروەها دەڵێ "راوێژكارانی ئەو یاریزانە و بەرپرسانی هەردوولا تەواوی وردەكارییەكانی گواستنەوەكەیان كۆتایی پێهێناوە و ئەو یاریزانە دوای تەواوبوونی یارییەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی 2010 پشكنینی پزیشكی بۆ دەكرێت و پێوەندی بە یانە نوێیەكەیەوە دەكات".
لەلایەكی ترەوە یانەی ڤالنسیاش هاوشێوەی مانچستەر یونایتد لە ماڵپەری خۆیدا هەواڵەكەی دووپاتكردەوە و ئاشكرای كرد گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی 5 ساڵە، هەرچەندە هیچ لایەك بڕی پارەی گرێبەستەكەی ئاشكرا نەكردووە.
سیلڤا دەبێتە دووەم دەستەوارەی یانەی مانچستەر ستی لە هاوینی ئەمساڵدا، دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ جیرۆم بواتینگی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی هامبۆرگدا كۆتایی پێهێنا لە كاتێكی پێشتری مانگی رابردوودا ئایار/مایۆ.
سیلڤا لەبارەی چوونییەوە بۆ یانەی مانچستەر ستی لێدوانی بۆ ماڵپەری یانەكەی پێشووی (ڤالنسیا) داوە و سوپاسی هاندەران و یانەكەی كردووە.
هەروەها دەڵێ "ئێستە كاتێكی گونجاوە بۆمن بۆ ئەوەی بیر لە داهاتووی خۆم بكەمەوە و خۆشحاڵم بە چوونم بۆ یانەیەكی خولی ئینگلیزی نایاب، بە تایبەت مانچستەر ستی، ئەم خولە یەك لە باشترین خولەكانی جیهانە، دەمەوێ لەگەڵ مان ستیدا پاڵەوانیەتی و نازناوەكان ببەمەوە".
رۆیشتنی سیلڤا، رۆیشتنی دووەم یاریزانی یانەی ڤالنسیایە دوای ئەوەی مانگی رابردوو ئایار/مایۆ یانەی ناوبراو گۆڵكەری خۆی داڤید ڤیای بە یانەی بەرشەلۆنەی هەڵگری نازناوی خولی ئیسپانی فرۆشت بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دووپاتی ئەوە دەكەنەوە كە یانەی ڤالنسیا بەدەست قەرزێكی زۆری دارایییەوە دەناڵێنێت و دوای نەدۆزینەوەی هیچ رێگەچارەیەك بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە، یانەكە ناچاربووە بیر لە فرۆشتنی یاریزانە دیارەكانی بكاتەوە.
سهرچاوهی\\(ئاكانیوز) ر م
[/size]