1 (دەستکاری کراوە: Diyar.Muhsin 2010-07-01 03:57:07)

بابه‌ت: خه‌ونامه‌ \\چی خه‌ونێكت بینیوه‌ بیزانه‌

[size=24][color=blue][size=24]خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرؤزدا ئه‌فه‌رموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل }}سوره‌تی الانعام"60"لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ نووستن جۆرێکه‌ له‌ جۆره‌کانی مردن هه‌روه‌ها زانایان ئه‌لێن که‌ ژووری نووستن تاریک و بێ ده‌نگ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رمایی گیانی ئاده‌میزاد و ژووره‌که‌ یه‌ ک سان ده‌بێت و چاو ده‌نوقێ

ده‌ماره‌کا‌نی له‌ش شل ده‌بێته‌وه‌ومێشک هێمن ده‌بێت وحاله‌تی نووستن رووده‌دات وله‌ هه‌ مان کاتیش دا هه‌ستی بزوێنی ده‌ره‌وه‌ی په‌کی ده‌که‌وێ وته‌نها هه‌ستی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌ست به‌کار ده‌بێ وخه‌و ده‌بینێ " خه‌و بینین جۆراو جۆره‌ وه‌ک خه‌وی سه‌رپێچی و نائاسایی لێره‌دا مرۆڤ خه‌و ده‌بینێ و خه‌وه‌که‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی کاری رۆژانه‌ی ژیانی ده‌بێت هه‌روه‌ها خه‌وی به‌ دیهاتنی نیاز و مه‌به‌ست وه‌ک بلێ ی له‌ ژیانی ئاسایی دا ناتوانی کارێک ئه‌نجام بدات یان جۆره‌ خواردنێکی تایبه‌تی بخوات به‌ڵام له‌ خه‌ودا ئه‌توانی کاره‌که‌ش ئه‌نجام بده‌ات و خواردنه‌که‌ش بخوات جۆرێکی دیکه‌ ی خه‌و خه‌وی هه‌ستیاری یه‌ یه‌ کێ ئه‌ گه‌ ر لێفه‌که‌ی بو ده‌سه‌ڵات دار ده‌بێت ؛ ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌وه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی خه‌راب ده‌بێت
خاته‌ سه‌ر ده‌می له‌ خه‌ودا وا ده‌زانێ که‌ دوژمنه‌که‌ی ئه‌ی خنکێنێ هه‌روه‌ها خه‌وی که‌سانی ئیمان دار ئه‌م جۆره‌ خه‌وه‌ مه‌به‌ستی رون و ئاشکرایه‌ و خه‌وی خه‌یال ‌و خه‌وی راسته‌قینه‌ش هه‌یه‌. شی کردنه‌وه‌ێ ئه‌م هه‌موو جۆره‌ خه‌وه‌ به‌ پێ ی ئاین و ته‌مه‌ن ده‌گۆردرێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ بزاندرێ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ پیاوه‌ یان ئافره‌ته‌ یان گه‌نجه‌ یان مندال چونکه‌ کردنه‌وه‌ی کۆدی خه‌و پێویستی به‌م زانیاریانه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ کورته‌ باسێک بوو ده‌رباره‌ی نووستن و خه‌و بینین ئێستاش چه‌ند ووشه‌یکتان بۆ شی ده‌که‌مه‌وه‌ له‌وانه‌ی که‌زۆر دێته‌ خه‌وتان و شی کردنه‌وه‌که‌ش به‌ گشتی ده‌بێت

باوک :: ئه‌و که‌سه‌ی باوکی له‌ خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر هه‌ژاروبێ پاره‌ بێت رزقێکی زۆری بۆ دێت و خۆشی نازانێ له‌ کوێ وه‌ بۆی دێت
شێر ::ده‌سه‌لات دارێکی زالم و زۆرداره‌ و ترسناکه‌ له‌وانه‌شه‌ مردن بێت چونکه‌درنده‌یه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌ خه‌ویا بیبینێ چاک ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ربیبینی و لێ ی نه‌ترسی به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ت زال ئه‌بیت ئه‌گه‌ر شێرێک بچێته‌ مالێک و ئه‌و ماله‌ نه‌خۆشی تیا بێت ئه‌و نه‌خۆشه‌ ئه‌مرێ

له‌ سێداره‌دان ::رزگار بوونه‌ له‌ژێر ده‌ستی وله‌زیندان ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ پاره‌یه‌کی زۆریشی ده‌ست که‌وێت هه‌روه‌ها نه‌خۆش چاک ئه‌بێته‌وه‌ له‌ وانه‌شه‌ هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ بێت له‌ ئاین ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌وا سه‌ری بپه‌رێندرێ باوک و دایکی ئه‌مرن
نوێژ کردن ::ته‌واو بوونی په‌یمان به‌دی هاتنی خواست و مه‌به‌سته‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌رگا یان له‌سه‌ر جێ ی نووستن نوێژ بکات ئه‌مرێ به‌لام به‌ گشتی نوێژ کردن له‌ خه‌ودا رزگار بوونه‌ له‌ به‌ندیخانه‌و به‌ ده‌ست هێنانی رزقه‌ سێو :: بینینی سێو له‌ خه‌ودا مانای منداله‌ هه‌روه‌ها بۆ سولتان و پاشا مال و مولکیانه‌ بۆ تاجر تجاره‌ته‌که‌یه‌تی بۆ جوتیاریش به‌رو بومی زه‌ویه‌که‌یه‌تی سێوی شیرین رزقێکی حه‌ڵاڵه‌ سێوی ترش حه‌رامه‌ وه‌رگرتنی سێو له‌ سولتان زۆر باشه‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ مزگه‌وت سێوێک بۆن بکات ئه‌وه‌ کچێکی خانه‌دانی ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ی خوازێ

جن: جنۆکه‌ :: فێڵ و فێڵ بازی له‌ کاروباری دونیادا ئه‌ گه‌ر جنێکی زاناو تێ گه‌یشتو ببیندرێ ئه‌وه‌ جیاوازه‌ ؛ ئه‌وه‌ی ببینێ بۆته‌ جن ئه‌وه‌ به‌ هێز ده‌بێت ئه‌وه‌ی ببینێ جن له‌نزیک مالی دا وه‌ستاوون ئه‌و که‌سه‌ زیانێکی زۆری لێ ده‌که‌وێ؛ ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ویا جن بچێته‌ ماڵی ئه‌وه‌ دوژمنانی ده‌چنه‌ ماڵی و دزیش زیانی لێ ده‌دات؛ ئه‌و که‌سه‌ی قورئانی پیرۆز بخوێنێ بۆ جنه‌کان یان فێری خوێندنی قۆرئانیان بکات ئه‌و که‌سه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا شکۆدار و ده‌سه‌ڵات دار ده‌بێت ؛ ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌وه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی خه‌راب ده‌بێت
ئه‌م شی کردنه‌وه‌مان زۆر به‌ کورتی بوو باسی زیاتر هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م ووشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ و سه‌دان ووشه‌ی تر هه‌روه‌ها ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ کردنه‌وه‌ی کۆدی خه‌وه‌کانتان و شی کردنه‌وه‌ی و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانتان

تا به‌شی داهاتووی خه‌ونامه‌ی کوردی به‌خواتان ئه‌سپێرین
به‌شی ( 2 )خه‌و ئاوێنه‌یه‌ ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ وێنه‌ی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌مان و راستی باری گیانی و ده‌رونیمان ئه‌خاته‌ به‌ر چاو هه‌روه‌ها ئه‌ی سه‌لمێنێ که‌ گیانمان روحی تێدایه‌و ئه‌و روحه‌ش له‌بواری ئاین و ژیان دا تیشکی رۆشن که‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه‌و ئیلهامی له‌ خوای گه‌وره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت خه‌و وێنه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و گه‌وهه‌ری ئاده‌میزاده‌ وخزمه‌تی ره‌وشت و ره‌فتاری مرۆڤایه‌تی ئه‌کات خه‌وی راسته‌قینه‌و چاک له‌ ته‌نگانه‌دا یارمه‌تییمان ئه‌دات و رێگه‌مان رۆشن ئه‌کاته‌وه‌ و توانای زیاترمان پێ ئه‌به‌خشێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ چاکی گیروگرفته‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.دوای ئه‌م باسه‌ کورته‌ ده‌رباره‌ی خه‌و بینین چه‌ند ووشه‌یه‌کی ترتان بۆ شی ئه‌که‌مه‌وه‌ هیوا دارم به‌دڵتان بێت:-ده‌رزی دورمان: دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌ بۆ ئه‌ وانه‌ی بێ هاوسه‌رن ،ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ژارن ده‌رزی له‌ خه‌وا ببینن پاره‌یان بۆ دێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی به‌ ده‌زووه‌وه‌ ببینێ کارو باری باشتر ئه‌ بێت، ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌که‌ی بشکێ کاروباری تێک ئه‌چێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی بخوات لای ئه‌و که‌سه‌ی حه‌زی لێ ناکات باسی نهێنیه‌کانی ئه‌کات،ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌ک بکات به‌ گیانی یه‌کێکا ئه‌وه‌ قسه‌ی ناخۆشی پێ ئه‌ڵێ،ئه‌وه‌ی جل و به‌رگ بۆ خه‌لکی بدورێ ئه‌وه‌ ئامۆژگاریان ئه‌کات ئه‌گه‌ر بۆ خۆی بدورێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ.مار: مار له‌ خه‌ودا دوژمنه‌ یان پاره‌یه‌ یان ئافره‌ته‌ یان کوڕه‌ .ئه‌و که‌سه‌ی مار ببینێ و لێ ی نه‌ترسێ ئه‌و که‌سه‌ زۆر ئازاو به‌توانایه‌ ، مار دوژمنێکی پاره‌ داره‌ چونکه‌ ژه‌ هر له‌ خه‌ودا پاره‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ خه‌ویا ببینێ مار چوه‌ماڵی ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن دوژمنه‌که‌یه‌وه‌ هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێ ئه‌گه‌ر ماره‌که‌ بگرێت و بۆ خۆی بیبات ئه‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانی پاره‌ له‌ دوژمنه‌که‌ی وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر ماره‌که‌ بکوژێ به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی زاڵ ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی به‌ خوێن بێت ئه‌وه‌ دوژمنه‌که‌ی ئه‌مرێ وپاره‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه‌ ، مار پێوه‌ دان باش نی یه‌ مانای زیان لێکه‌وتنه‌ ،فڕینی مار سه‌فه‌ره‌ ، کوشتنی ماری بچوک مانای کوشتنی کورێکی بچکۆله‌یه‌ ، کوشتنی مار به‌ کۆمه‌ڵ له‌ بازاردا مانای جه‌نگ رووده‌دات ودوژمن سه‌رئه‌که‌وێت (له‌ به‌شه‌کانی داهاتوودا زیاتر باسی مارتان بۆ ئه‌که‌م).ترس : له‌ خه‌ودا هێمنی و ئاسایشه‌ ، هه‌روه‌ها تۆبه‌ کردنه‌ ،ئه‌وه‌ی بترسێ ئه‌وه‌ تۆبه‌ ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی بترسێ ناودارو پایه‌ به‌رز ئه‌بێت ،ئه‌وه‌ی چاوه‌نواڕی ترس بکات ئه‌وه‌ تووشی شه‌ر ئه‌بێت ،ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ویا ببینێ ئه‌ترسێ و یه‌کێکیش پێی ئه‌ڵێ مه‌ترسه‌ تۆ نامری و ناتوانی بژیت ئه‌و که‌سه‌ کوێر ئه‌بێت. میوان : میوان له‌ خه‌ودا بۆ سک پڕ مژده‌ی له‌دایک بوونی کوڕه‌ ، بۆ خه‌ڵکی تریش مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه‌ . کچ : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ خه‌ویا کچێک ببینێ ئه‌وه‌ دوژمنه‌که‌ی بینیوه‌ ، له‌خه‌ودا بینینی کچێکی جوانی نه‌ناسراو مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه‌ ، کچی نه‌ناسراو له‌کچی ناسراو باشتره‌ ، بینینی کچێک یان ئافره‌تێکی روو گرژ مانای هه‌واڵێکی ناخۆشه‌ ،بینینی کچی جوان له‌ خه‌ودامانای خۆشی و کامه‌رانی وخێر و سه‌رکه‌وتنه‌ ،کچی لاواز مانای هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه‌ ، کچ له‌ خه‌ویا ببێته‌ پیرێژن مانای ئه‌وه‌یه‌ باری ئاینی زۆر باشه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پیرێژن ببێته‌ کچ مانای ئه‌وه‌یه‌ وه‌ک جاران به‌هێزو به‌ توانا ئه‌بێت .ڕۆژ :ته‌واو بوونی شه‌و و هاتنی رۆژ مانای ته‌واو بوونی غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ ، هه‌روه‌ها نوێ کردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ وهاوسه‌رو منداڵه‌ هه‌روه‌ها مانای رزگار بوونی به‌ندکراو وکردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێرو خۆشیه‌ .ڕووباری هه‌نگوین :مانای قورئانی پیرۆزو زانسته‌ده‌نگی ناو ته‌له‌فۆن : ده‌نگه‌که‌ له‌خه‌ودا چۆن له‌ ته‌له‌فۆنه‌وه ‌بۆت هات و بیستت له‌ژیانیش دا وه‌ک خۆی رووئه‌دات ،ئه‌گه‌ر ئاگاداریان کردیته‌وه‌ که‌ کارێکت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و نابێ ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌بێ ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام نه‌ده‌یت ، یان ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بیستت مژده‌ بوو ئه‌وه‌ مژده‌یه‌کت بۆ دێت.دیاری :له‌خه‌ودا دل خۆشی یه‌ هه‌روه‌ک خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ بل انتم بهدیتکم تفرحون }} سوره‌تی نمل " 36 " هه‌روه‌ها دیاری مانای خۆشه‌ویستی یه‌ ، یان خواز بێنی کردنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک دیاری قاپێ خورمای بدرێتێ کچه‌که‌ی شوو ئه‌که‌ت . لێره‌دا کۆتایی به‌ به‌شی  که‌روێشك : که‌روێشك له‌ خه‌ودا ئافره‌ته‌ ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی ده‌ست که‌وێت ئه‌وه‌ ژن دێنێ ، ئه‌گه‌ر که‌روێشکه‌که‌ سه‌ر ببڕێت ئه‌وه‌ ژنه‌که‌ی بۆ نامێنێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ که‌روێشك پیاوێکی ترسنۆکه‌ ، یان ئافره‌تێکی باش نی یه‌ ، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گۆشت و پێستی که‌روێشکی بدرێتێ له‌ ئافره‌تێکه‌وه‌ هه‌ندێ پاره‌و یارمه‌تی پێ ده‌گات ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی بچکۆله‌ی نێره‌ بگرێت کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت. شه‌یتان : بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای هه‌ڵه‌کردنه‌ ، له‌ یه‌کێ له‌ پیاو چاکانیان پرسی ووتیان ئایا شه‌یتان ده‌نوێ ؟ پیاو چاکه‌که‌ له‌وه‌ڵام دا پێ که‌نی و ووتی ئه‌گه‌ر شه‌یتان بنوێت ئه‌وه‌ به‌چاکی ده‌هه‌سێینه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای نوێژ نه‌کردن وپاره‌ دزین و گوناه کردنه‌ ، هه‌روه‌ها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حه‌سودی و جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرده‌ ، شه‌یتان له‌ خه‌ودا پادشایه‌کی زۆردارو کافرو بێ ئیمانه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ بۆته‌ شه‌یتان ئه‌و که‌سه‌ کوێر ئه‌بێ یان چاوی تێك ئه‌چێت و باش نابینێ یان له‌ دینه‌که‌ی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه‌ یان به‌ فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینه‌وه‌ هه‌ندێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ یان ئه‌توانێ دوژمنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکوژێ ئه‌وه‌ فێڵ بازێکی وه‌ك شه‌یتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ . ناو : ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌خه‌ودا ناوی گۆڕاو بوه‌ ناوێکی دیکه‌ هه‌روه‌ك ئه‌و ناوه‌ی له‌ خه‌ودا لێیان نا یان به‌و ناوه‌ی له‌خه‌ودا بانگیان کرد به‌ پێی ئه‌وناوه‌ باری ژیانی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گۆرد%D[/size]

2

وه‌ڵام: خه‌ونامه‌ \\چی خه‌ونێكت بینیوه‌ بیزانه‌

خةو ديتن بة بديلة
خةو ديتن بة روت بون

3

وه‌ڵام: خه‌ونامه‌ \\چی خه‌ونێكت بینیوه‌ بیزانه‌

پشيله